HEALTH SEEKERS

 

ئەو وتارەی کە خەریکن دەیخوێننەوە، بە شێوەی تایبەت لە لایەن گرووپی وەبەرهێنانی ناوەرۆکی vaj medavelەوە بۆ ئێوە نووسراوە کە لەبەر کێشە و نەخۆشینەکانی گوێ و گەروو و لووت دەتانەوێ گەشتێکی پزیشکی بۆ ئێران بکەن. تکایە هەر جۆرە پرسیارێکتان هەیە، ڕوونکردنەوەتان دەوێ و یان زانیاریتان لەسەر نرخەکان دەوێ لە ڕێگای فۆڕمی داواکاری بۆ پێوەندی لەگەڵ ڕاوێژکار (لینک) پێوەندی لەگەڵ ئێمە بکەن و ئەم پرۆسەیەش تەواو خۆڕاییە. پسپۆڕانی ئێمە لە زووترین کاتدا وەڵامی ئێوەی خۆشەویست دەدەنەوە.

گوێ و گەروو و لووت لقێکە لە زانستی پزیشکی کە دەستنیشانکردن و دەرمانی کێشە و نەخۆشینەکانی گوێ و گەروو و لووت دەگرێتەوە. و بە گشتی پسپۆڕانی نەخۆشینەکانی گوێ و گەروو و لووت لەم بوارەدا چالاکی دەکەن. ئەم لقە بۆ خۆی چەندین بەش دەگرێتەوە کە بریتین لە:

  • ڕاینۆلۆجی: دەرمانی گرفتە سینۆسییەکان، باشترکردنی کۆئەندامی هەناسەدان و فەنکشێنی لووت
  • ئۆتۆلۆجی: دەرمانکردنی چڵککردن، خەسارلێکەوتن و نەخۆشینە پێوەندیدارەکان بە گوێ و کۆئەندامی بیستن
  • قوڕگناسی: دەرمانکردنی چڵککردنی گەروو، قوڕگ و ئاسانکاری بۆ ئاخاوتن
  • نەشتەرگەرییەکانی سەر و گەردن: بۆ دەرمانی کیستەکانی لیکاو، تیرۆئید، دژێنە پاراتیرۆئیدەکان و شێرپەنجەی سەر و گەردن
  • نەشتەرگەری جوانکاریی ڕوخسار: نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری وەک نەشتەرگەری ڕاینۆپلاستی، لیفتی دەموچاو و نەشتەرگەرییە چاکسازییەکانی دیکەی وەک ڕیستی شەویلکە
  • منداڵان: ئەم لقە تەرکیز دەخاتە سەر دەرمانکردنی ئەو کەسانەی تەمەنیان کەمە و ئەم بەشانە دەگرێتەوە: کێشەوگرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، چڵککردنی ئادێنۆئیدەکان، هەڵگرتنی مەرازە (ئارگووشک) و …

و هەر بەو جۆرەی ئاماژەمان پێدا خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە نەشتەرکارییەکانی جوانکاری و چاککردنەوەیش بەشێکن لە لقی تایبەتیی گوێ، گەروو و لووت.

Vaj medavel هاوکاری کۆمەڵێک نەخۆشخانە و کلینیکی تەیارە کە تیایاندا بەشی نەخۆشانی نێودەوڵەتی (IPD) هەیە و خاوەنی کەرستە و ئامرازە نوێکانن لە بواری نەخۆشینەکانی گوێ و گەروو و لووتدا و هەروەها هاوکاریی لەگەڵ پسپۆڕان و پزیشکانی توانا و کارامەی ئەم بەشە هەیە.

ئێمە هەموو خزمەتگوزارییەکان لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی یان وەک دەڵێن خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە تا فڕۆکەخانە بۆ ئێوەی هێژا دابین دەکەین کە پلانداڕشتن و کۆنتڕۆڵ دەگرێتەوە و بە باشترین و نزمترین نرخی گونجاو پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت.

گرنگترین ئەو دەرمانانەی کە لە لایەن نەخۆشانی نێودەوڵەتییەوە و لە بواری گوێ و گەروو و لووتدا داوا دەکرێت بریتین لە:

بەرەنگاربوونەوەی چڵککردنە درێژخایەنەکان، هەوکردنی مەرازە، کێشە سینۆسییەکان، کێشەی بیستن، کێشە بۆ خواردن، هەناسەدان و ئاخاوتن، تۆمۆر و دژێنە کوشندەکانی گوێ، لووت، گەروو، سەر و گەردن، ڕێفڵاکس و گەڕانەوەی ئەسید (GERD) و شێرپەنجەی وەک شێرپەنجەی دەم و زار، دژێنە لیکاوی و پێستییەکان و …

ئەگەر ئێوە و یان خزم و کەستان ئەو کۆمەڵە نیشانەتان هەیە، دیارە پێویستتان بە خزمەتگوزارییە دەرمانییەکانی گوێ، گەروو و لووت هەیە:

گێژبوون، خوران و ئاوکردنی چاو، خوران و شۆڕبوونەوەی لووت، بەربوونی خوێنی لووت، گوێ یان گوێچکەکان کە ئێشیان هەبێ یان ئاوساو بن، دەنگی زەنگ و وزەوزی بەردەوام بێتە گوێتان، دابەزینی توانای بیستن، داخرانی گوێچکە بە تەواوی، ژانی قوڕگ یان ئاوسانی قوڕگ، لەدەستچوونی دەنگ (لاڕنژیت)، ئێشی شەویلکە، پرخەپرخی لەڕادەبەدەر کە ببێتە هۆی لە خەو ڕاچڵەکانی بەردەوام.

پسپۆڕە لێزان و کارامە ئێرانییەکان بۆ دەرمانکردنی نەخۆشینەکان و ئەو نیشانەگەلەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان زۆرینەی شێوازەکانی دەرمانکردن دەکار دەهێنن کە بریتین لە:

  • نەشتەرگەری سینۆس
  • نەشتەرگەری گوێ، گەروو و لووتی منداڵان
  • نەشتەرگەری سەر و گەردن
  • سینۆپلاستی بە باڵۆن و …

ئێران چونکە بۆ دەرمان تێچووی زۆری پێویست نییە، شوێنێکی باش و گونجاوە بۆ گەشتیارانی پزیشکی کە بە مەبەستی دەرمانکردنی نەخۆشینەکانی گوێ، گەروو و لووتەوە دەتانەوێ سەردانی ئەم وڵاتە بکەن.

ئێوە دەتوانن لە ڕێگای compare priceەوە (لینک) نرخەکانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەڵسەنگێنن. چونکە بەپێی ئامارەکان یەک لە گرنگترین فاکتەرە پێوەندیدارەکان بۆ هەڵبژاردن لە لایەن تەندروستیخوازانی دەرەکی بووە کە سەردانی ئێمەیان کردووە.

پسپۆڕانی گوێ، گەروو و لووتی ئێران بەهۆی پسپۆڕایەتی و ئاستی بەرزی لێزانی و ژمارەی زۆری ئەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجامیان دەدەن، دەکەونە ڕیزی خۆشناوترین و ناسراوترین پزیشکانی ناوچەکە و جیهان.

Vaj medavel لە سەرەتا بۆ کۆتایی پرۆسەی دەرمان لەگەڵتان دەبێت تا ئێوە بتوانن بە دوور لە گرفت و نیگەرانییە ئاساییەکانی دیکەی دەرمان، لە وڵاتێکی دەرەکیدا خەریکی دەرمانکردنی خۆتان بن و بەرزترین ئاستی کەڵکی لێ وەربگرن.

ئەگەر بۆ کێشەوگرفت و نەخۆشینەکانی گوێ، گەروو و لووتی خۆتان پێویستتان بە دەرمان لە وڵاتێکی بیانی هەیە ئێران هەڵبژاردنێکی لۆژیک و گونجاوە، لەبەرچی؟ چونکە:

  • نرخەکان هەرزان و گونجاون
  • پزیشکەکان پسپۆڕن و گرووپی دەرمان لێزان و کارامەن
  • بنکە دەرمانییەکان و نەخۆشخانەکان تەیار و نوێن
  • ماوەی چاوەڕوان مانەوە بۆ وەرگرتنی دەرمان کەمە
  • ئاسەوار و شوێنی گەشتیاری ئێجگار تایبەتی تێدایە
  • ڕۆحیات و خۆوخدەی قبووڵکردنی گەشتیار و میوانداریی ئێرانییەکان تایبەتە

لە کۆتاییدا تکایە ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە و یان دەتانەوێ نرخەکان وەرگرن لە ڕێگای فۆڕمی داواکاری پێوەندی لەگەڵ ڕاوێژکار (لینک) بە شێوەی تەواو خۆڕایی و یان ڕێگاکانی دیکەی پێوەندیکردن لە ماڵپەڕی vajmedavel.com وەک چاتکردن بە واتساپ و … پێوەندیمان لەگەڵ بکەن.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment