لەبارەی ئێمەوە

بە ڕای ئێوە  واتە چی؟(vaj medavel)

ستارت ئاپی (کۆمپانیای نوێی) “ڤاج مێداڤێل” کۆمپانیایەکی سەربەخۆی خزمەتگوزاریی تایبەت بە گەشتیاریی تندروستییە، کە لەژێر چاودێریی گرووپی گەشتیاریی ڤاجدایە (vaj.travel – vaj.ir – vaj.market). ئێمە لە کارەکەی خۆماندا، یەکەمین، گەورەترین و داهێنەرترینین. (بە شایەتیی ڕا و سەرنجی ئەو جوانیخوازان و تەندروستیخوازانەی سەردانی ئێمەیان کردووە و سوودیان لە خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بینیوە ـ لینک). هەڵبەت لە ئێراندا کۆمەڵێک کۆمپانیای متمانەپێکراو و بەناوبانگی دیکەش هەر لەم بوارەدا چالاکن کە ئێمە خزمەتگوزاریەکانی ئەوانیشمان قبوڵە، بەڵام جیااوزی و ئاستی بەرزی ستارت‌ئاپی “ڤاج مێداڤێل” شایەنی گرنگی‌پێدانە.

ئەندامانی سەرەکیی ستافی “ڤاج مێداڤێل” (لینک بۆ our team) کەسانێکن کە ساڵانێکی زۆرە لە بەشە جیاجیاکانی گەشتیاری و پزیشکی لە ئاستی ئێران و نێودەوڵەتیدا چالاکن. هەروەها هەر کام لە ئەندامانی دەستەی باڵای “مێداڤێل” لەم بوارەدا خاوەنی بزنسی سەرکەوتوون.

وە ئێسا ئێمە هەموومان پێکەوە بە ئامانجێکی دیاریکراو کە هەمان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گەشتیاری/پزیشکیی خەیاڵی و تێکەڵکردنی لەگەڵ توخمەکانی داهێنان و میواندۆستیە، لە دەوری یەکتردا کۆ بووینەتەوە تاکوو باشترینەکانتان بۆ دابین بکەین.

گەشتیارانی تەندروستیی ئێمە دابەش دەبن بۆ دوو تاقمی جوانیخواز و تەندروستیخواز. جوانیخوازەکان خوازیاری نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانن و تەندروستیخوازەکان خوازیاری نەشتەرگەریی چارەسەری و پزیشکین.

ئێمە بە پشتبەستن بە ڕێکاری مارکێتینگی هەستی (وەکوو بنەماڵەکەتان ئاگامان لێتان دەبێت و پەرستاریتان لێ دەکەین) و زانستی پزیشکی و پیشەسازیی سپیی گەشتیاری تێدەکۆشین تاکوو بە باشترین شێوە میراتی باوباپیرانمان کە هەمان میواندۆستی و گەشتیاردۆستییە، بپارێزین.

بەنیازین خزمەتگوزاریی جیاواز و گونجاو لە گەڵ پێویستی و کەلتووری جوانیخوازان و تەندروستیخوازانی سەرانسەری دنیا، بەدەر لە ڕەگەز و ئایین و نەتەوە پێشکەش بکەین. (لینک بە لقەکانی ڤاج) ئێمە تەنانەت دەستی ئێوەمان کراوە هێشتووەتەوە تاکوو خۆتان پلانی ئەو گەشتەی بیرتان لێی کردووەتەوە بۆمان دابڕێژن (لینک بۆ tailormade tour) و پلانی گەشتێکی تایبەتی گەشتیاریی پزیشکی بۆ خۆتان دابنێن.

 

ستافی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئێمە هەمیشە سەرقاڵی چاودێری و بەدواداچوونی پێویستیەکان و سەرنجەکانی جوانیخوازان و تەندروستیخوازانە (لینک بۆ ڕا و سەرنجی کڕیاران) کە یان بەنیازی گەشت بۆ ئێرانن، یان کەڵکیان لە خزمەتگوزارییەکانی ئێمە وەرگرتووە و ڕخنە و پێشنیاری سازەندەیان هەیە، تاکوو بتوانن لە ڕیگەی پێشنیارە تایبەت و شاز و ئێقتیسادییەکانیانەوە (لینک بۆ  special offers) تا پێمان بکرێت لە سترێس و سەختیی پڕۆسەی چارەسەرکردن و جوانکاری کەم بکەینەوە و تەنانەت هێندەی شیرینیی هەنگوینی کوێیەکانی ئێرانی بەشکۆ چێژبەخشی بکەین.

ئاست:ی باڵای خزمەتگوزارییەکانی ئێمە لەچاو شوێنەکانی تر

ـ ئێمە بە هۆی هەبوونی زنجیرەی دابینکردنی تایبەت لە بەشی مانەوە (لینک بۆ ماڵپەڕی vaj.market) هەروەها گرێبەست لەگەڵ باشترین نەخۆشخانەکان/سەنتەرەکان/پزیشکان/دڵنیایی/ڕێنوێنی‌کەران و ڕاوێژکارانی بەئەزموون/گواستنەوە/کەتێرینگ/کاری دەستی و ….هتد، نرخی خزمەتگوزارییەکانمان  (لینک بە compare prise) بۆ ئێوە لەچاو ئەو خزمەتگوزارییە هاوشێوانەی وا لە شوێنی نیشتەجێ بوونەکەی خۆتاندا هەیە چەند قات هەرزانتر کردووە.

ـ خزمەتگوزاری بە گەرەنتییەوە

ـ داهێنان یەکێکە لە ڕوکنە سەرەکییەکانی کاری ئێمە؛ لەوانە میوانیی ماڵاوایی مێدواڤێل

ـ کەڵک وەرگرتن لە مودێڕنترین ئیمکانات بۆ هەڵبژاردنێکی باشتر لە لایەن ئێوەوە وەکوو چاویلکەی VR

ـ ژووری خوێی تایبەت و ….هتد

ستارت ئاپەکەی ئێمە شۆڕشێکە لە گەشتیاریی پزیشکیی ئێران و ناوچەکەدا. گومانتان نەبێت کە ڤاج مێداڤێل وەکوو بنەماڵەی خۆی ئێوەی خۆش دەوێت و هەرگیز فەرامۆشتان ناکات و هەوڵ دەدەین بە باشی ئەم هەستەتان بۆ بگوازینەوە. تاکوو جگە لە خزمەتگوزاریی گەرەنتیدار و بەڵێن دراو، بیرەوەریی گەشتێکی ڕەنگاڵە و بەنرخ هاوشێوەی بەردی ئاکوامارین تا هەتایە لە هزرتاندا بچەسپێت.

بفەرموون ئەوەش واتایVaj medavel:

VAJ—Valued Aquqmqrine journey 

گەشتی بەنرخی شینڕەنگ    

MEDAVEL—medical travel

گەشتی پزیشکی

خزمەتگوزارییەکان

excited-happy-young-pretty-woman

بۆ خوازیارانی جوانکاریی

  • نەشتەگەریی لووت
  • نەشتەرگەریی پلاستیک
  • نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێشی لەش
  • ڕواندنی قژ
  • ڕواندنی ڕدێن(ڕیش)
  • جوانکاریی ددان
  • هی دیکە
Young slim woman wearing white with flying blue scarf in desert

بۆ خوازیارانی تەندروستیی

  • پزیشکیی چاو
  • نەزۆکیی
  • ئەرتۆپێدی
  • دڵ و دەمار
  • گوێ و گەڕوو و لووت
  • پزیشکیی ددان
  • نەشتەگەریی گشتیی
  • چارەسەری شێرپەنجە
733-7334041_tourism-travel-png-icon-transparent-png
خزمەتگوزارییەکانی دیکەی گەشتەکە
  • ئۆتێلەکان
  • ڤێللاکان
  • نەخۆشخانەکان
  • کلینیکەکان
  • پزیشکەکان
  • هاتوچۆ و گواستنەوە
  • ڤیزە
  • هی دیکە

پێشنیازی تایبەت

تیمی میداوێڵ

دوایین بۆچوونەکانی ئێوە

گۆڤار

بنکەی سەرەکیی تاران

ناونیشان : تاران شەقامی سەتارخان. بازارچەی کۆن. فازی یەک. کۆڵانی میلانی ٣. خانووی ژمارە 1.39

نووسینگە :

00982144243347

پێوەندیی و وەتس ئەپ:

00989101019909

© vaj medical travel (vajmedavel.com). All Rights Reserved 2022