HEALTH SEEKERS

 

تیمی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی vaj medavel وتارێکی نوسیوە بۆ ئێوە کە ئێستا لە حاڵی خوێندنەوەیی دان، بە لەبەرچاوی گرتنی هەموو ئەو زانیاری و گرفتانەی کە پێویستن بۆ ئێوەیکە خوازیاری تەندروستین وە بەنیازن بە مەبەستی نەشتەرگەری دڵ گەشتی پزیشکی بۆ ئێران بکەن. لە کاتی خوێندنەوەی ئەم وتارەدا، هەر جۆرە پرسیارێک یا سەرلێشێواونێک کە بۆتان پێش دێت، تکایە لە ڕێگەی فۆرمی داواکاری پەیوەندی (لینک) یان واتسەپ چات بە خۆڕایی لە ڕاوێژکارەکانمانی بپرسە.

پێش هەموو شتێک، ئێمە وەڵامی چەند پرسیارێکی کە داواکارانی تەندروستی پێشوو زۆریان پرسیوە دەدەینەوە :

*بۆ نەشتەرگەری دڵ دەبێت چەند لە ئێران بمێنمەوە؟

– لە نەشتەرگەری کراوەی دڵدا لە نێوان 4 هەتا 6 هەفتە مانەوە لە ئێران پێویستە.

– لە نەشتەرگەری داخراوی دڵدا ئەو ماوەیە کورتترە.

لە هەردوو شێوازدا ئێوە دەبێت هەندێک کات دوای نەشتەرگەری، بۆ پشکنینی دۆخی تەندروستی و … سەردانی دکتۆرەکەتان بکەن و پشکنینتان بۆ بکرێت.

* نەشتەرگەری دڵ لە ئێران چەندی تێدەچێت؟

بەشێوەیەکی گشتی نرخی چارەسەر لە ئێراندا بەهۆی هۆکارەکانی ئابووری و سیاسەتەکانی نوێی تەندروستی تەوەری حکومەتی ئێرانەوە زۆر لە وڵاتانی تر کەمترە. بەڵام، ئێوە دەتوانن بە خۆڕایی پرسیاری نرخ لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ ڕاوێژکار (لینک) بکەن. (خشتەی بەراوردی نرخ)

* لە کاتی نەشتەرگەریدا دۆخی دڵم چۆناوچۆنە؟

– ئەمە پەیوەستە بە شێوازی نەشتەرگەریت. لە هەندێک شێوازدا دڵ بە شێوەیەکی کاتی، دەوەستێت و نەخۆشەکە بە پەمپی دڵ و کەلوپەلەکانیەوە پەیوەند دەکرێت وەک پەمپی دڵ و ئەو ئامێرانە لە کاتی نەشتەرگەریدا کارەکانتان ئەنجام دەدەن و لە شێوازەکانی تردا دڵ لە کاتی نەشتەرگەریدا لێدەدات و پێویست بە پەمپی دڵ و … ناکات.

دڵی مرۆڤ دەتوانێن بە ماتۆری (بزوێنەری) سەیارە تەژبیات بکەیین، چونکە ئەگەر بە هەر هۆیەک کێشەیەک لە کاردایی پێش بێت، ئەوا هەموو چالاکیەکانی جەستەی مرۆڤ تێکدەدات. دڵ یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ و بە قەولێک ئەندامێکی زۆر پێویست و گرینگی جەستەی ئێمەیە. کە لە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، ئەوە ژیان ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی جدی دەبێتەوە. ئەگەر بە هەر هۆیەک تووشی نەخۆشی دڵ بوون و ئازاری لێ دەبینن، چارەسەری پێویستتان بە نەشتەرگەری هەیە، vaj medavel لە ئێران هەموو کارەکانت بۆ دادەڕێژێت.

ئێران وڵاتێکە کە بەم هۆیانەی خوارەوە بژاردەیەکی گونجاوە بۆ گەشتە پزیشکیەکانی ئێوە بۆ نەشتەرگەری دڵ:

  • – تێچوونی کەم و بەقازانجی نەشتەرگەری دڵ
  • – دکتۆر و نەشتەرگەرەکانی دڵ بە پسپۆڕی بەرز
  • – هەبوونی شوێنەکانی سەرنجڕاکێشی گەشتیاری زۆر ناوازە
  • – نەخۆشخانە و کلینیکەکانی باش و تەیارکراوی دڵ
  • – ڕۆحیەی میوانداری خەڵک و کادری پزیشکی و …

لەوانەیە ئێوە بۆ هەر یەکێک لەو هۆکارانەی سەرەوە کە لە وڵاتی نیشتەجێبوونتاندا بوونیان نییە، پلان بۆ گەشتێکی پزیشکی بۆ ئێران دادەنێن. ئێمە بەم شێوەیە لەگەڵتان دەبین و هەموو کارەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پرۆسەی چارەسەر بۆ ئێوە دادەڕێژین و جێبەجێی دەکەین. نەشتەرگەری دڵ یەکێکە لە قورسترین و هەستیارترین جۆرەکانی نەشتەرگەری بۆ خوازیارانی تەندروستی ئێمە، بەڵام نیگەرانی هیچ شتێک مەبن. ئێمە لەگەڵتانین هەتا نەشتەرگەری دڵتان لە ئێرانی جوان بە باشترین حاڵەتەوە ئەنجام بدرێت.

نزیکەی نیو سەدە لەمەوپێش زانستی پزیشکی لە ئێران یەکەمین نەشتەرگەری مۆدێرنی دڵیان ئەزموون کرد. و لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا نەشتەرگەری دڵ لە ئێران ڕێگەیەکی دوورو درێژی پێواوە.

لە ئێستادا ساڵانە نزیکەی 59000 نەشتەرگەری دڵ لە ئێران ئەنجام دەدرێت کە گرنگترینیان بریتین لە: بای پەسی دەمارەکانی کرۆنێر، نەشتەرگەری زمانە و نەشتەرگەری ئائۆرت.

نەشتەرگەرانی دڵی ئێرانی دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆجیەکانی ڕۆژی زانستی پزیشکی ئێران و هەروەها پێشکەوتنەکانی گرینگی وەڵاتی ئێران لەم بوارەدا نەشتەرگەری کراوەی دڵ –  نەشتەرگەری دڵی داخراوە یان کەم هێرشکارانە و هەروەها ئاڵۆزترین و ناسکترین نەشتەرگەری دڵ ئەنجام بدەن.

وە ئەگەر بەم بابەتانەی سەرەوە نرخی کەم و گونجاوی نەشتەرگەری دڵ لە ئێران لە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تری جیهان یان وڵاتی نیشتەجێبوونت زیاد بکەین، ئێوە دەتوانن  بڕێکی بەرچاو لە پارەکەتان پاشەکەوت بکەن یان دەتوانن بە یارمەتی ڕاوێژکارەکانمان بە کڕینی دیاری و کەلوپەلی تر نرخی گەشتەکەتان زۆر زیاتر بکەن. بۆ بەراوردکردنی نرخ و تێچووەکانی نەشتەرگەری دڵ سەردانی بەشی …. بکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە نەشتەرگەرانی دڵی ئێرانی، بە تازەترین شێوازەکانی نەشتەرگەریی دڵ و دەمارەکاندا زاڵن و بە بەردەوامی بەشداری لە سیمینارە تایبەتەکانی دڵدا دەکەن و هەروەها وتاری نوێ لەسەر نەشتەرگەری دڵ و شێوازی تری چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بڵاودەکەنەوە. نەشتەرگەرییەکانی دڵی ئێران لە سەرتاسەری جیهان ناسراون و لە لایەن پزیشکە باڵاکانی جیهانەوە پەسەندکراون.

لەم نێوانەدا دەتوانین دکتۆری نەشتەرگەری دڵی ئێرانی کە لە کەنەدا دەژی، پرۆفیسۆر موسیوەند، کە داهێنەری پەمپی دڵە، ناو ببەین. پەمپی دڵ لە کاتی نەشتەرگەری دڵدا بە لەئەستۆ گرتنی کاردای دڵ کە هەمان خوێن گەیاندن بۆ ئەندامەکان و چنراوەکانی لەشی مرۆڤە کاتێک کە دڵ بە شێوەیەکی کاتی دەوەستێت، لە نەشتەرگەری دڵدا بەکاردێت. پرۆفیسۆر موسیڤەند (لینک) لە ئێستادا بەرپرسی تاقیگەی توێژینەوەی دەزگایەکانی دڵ و دەمارەکانی پەیمانگای دڵی زانکۆی ئاتاوایە.

هەر ئەو پێشکەوتن و زانیارییە بەرزانەی نەشتەرگەریانەی دڵی ئێرانی بووە بەهۆی دەستکەوتێکی گەورە لە نەشتەرگەری دڵدا. ئەمڕۆکە سەختترین و ناسکترین نەشتەرگەری دڵ لەلایەن نەشتەرگەران لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی دڵی ئێران ئەنجام دەدرێت.

نەشتەرگەرییەکانی دڵی ئێرانی لە هەنگاوێکی بێوێنە لە ساڵی 2019دا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دڵی تاران، دڵێکی کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوویان کە کێشی نزیکەی 1500 گرام بوو، کە تووشی ناتەواوی زگماکی دڵی دێکسترۆوی جێگۆڕکێی خوێنبەرەکانی گەورە”وە بوو و پێی دەناڵی، بە شێوازی نەشتەرگەری کراوەی دڵ “سوییچی دەمارەکان” کە هەستیاری بەرزی هەیە و دڵی منداڵەکەی دەبوایە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بوەستێنرێت هەتا چاککردنەوەکە ئەنجام بدرێت و کێشە تەکنیکییەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە ئەوەوە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت کە ئەنجام دراو و ئەوە بۆخۆیی بە ڕێکۆردێکی جیهانی تۆمار کرا.

لە ساڵی 1991 دکتۆر ماندێگار، باوکی دڵی ئێران، یەکەمین نەشتەرگەری پەیوەندی دڵ لە ئێرانی لە نەخۆشخانەی دکتۆر شەریعەتی تاران ئەنجام دا. ئەمڕۆکە چەندین نەشتەرگەری پەیوەندی دڵ لە نەخۆشخانەکانی دڵی ئێران ئەنجام دەدرێت.

جگە لەمەش ئێران وڵاتێکە کە شوێنی سەرنج ڕاکێشی گەشتیاری تایبەت، دڵڕەفێن و هەمەجۆری هەیە کە چاوی هەموو بینەرێک دەدرەوشێتەوە و سەرسامی دەکات وە هەروەها دەبێت، میهرەبانی و ئاسایش و ڕۆحیەی میوانداریی ئێرانی بە هەموو ئەوانە زیاد بکرێت (لینک)

نەشتەرگەری کراوەی دڵ لە ئێران- نەشتەرگەری بەئامانجی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ، بۆ نموونە کێشەکانی زمانەی دڵ، لێشاوی خوێن، خوێنبەرەکان و … پێی دەوترێت نەشتەرگەری دڵ. تەکنەلۆجیای نوێ ڕێگە بە نەشتەرگەرەکان دەدات کە نەشتەرگەری دڵ بەبێ لێک کردنەوەی تەختی سینگ ئەنجام بدەن.

بەڵام هەرچۆنێک بێت، لە زۆر حاڵەتدا چارەسەرکردنی کێشەکانی دڵ پێویستی بە کردنەوەی قەفەزەیی سینگە، کە پێی دەوترێت نەشتەرگەری کراوەی دڵ یان نەشتەرگەری نەریتی دڵ.

نەشتەرگەری کراوەی دڵ بە شێوەیەکی فراوان لە ئێران ئەنجام دەدرێت کە لە بابەتەکانی خوارەوە پێکدێت:

– پەیوەندی دەمارەکانی کرۆنێر (CABG)

– چاککردنەوەی زمانەی دڵ / گۆڕینی زمانەی دڵ

– چاککردنەوەی تەنگی زمانەی میتراڵ

– ئانۆریسمی ئائۆرت

– ڕاستکردنەوەی ئاریتمی

تێچوونەکانی نەشتەرگەری دڵی کراوە لە ئێران، بەپێی جۆری نەشتەرگەری و بابەتەکانی تر کە بۆ گەشتکردن بۆ ئێران هەڵیدەبژێرن، جیاوازن. بەڵام لە هەر حاڵێکدا، نرخی تەواو بوو بۆ ئێوە زۆر بە قازانج دەبێت (لینک). ئێمە لەم ڕێگایەدا لەگەڵتانین و بە تەواوی چاودێری پرۆسەی نەشتەرگەری دڵتان و بەشەکانی تری پاکێجی گەشتی پزیشکیتان لە ئێران دەکەین.

جێی سەرنجە بزانیت زۆربەی ئێرانییەکان بە پێشکەش کردنی ئەندامیان (لینک) بە شێوازی خۆبەخشانە لە حاڵەتی مردنی مێشک و چەند حاڵەتێکی پزیشکیدا کە یەکێک لەو ئەندامانە دڵە، ئەو ئەگەرەی بۆ نەخۆشە ئێرانییەکانی دیکە دەدەن کە پێویستیان بە نەشتەرگەری دڵە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ژیانی خۆیان بەردەوام بن و ئەمە لە جیهاندا لە جۆری خۆیدا بێوێنەیە.

بێگومان ئەوەشتان لەبیر نەچێت کە نرخی کەمی نەشتەرگەری دڵ لە ئێران بەو مانایە نییە کە کوالێتی و کاریگەری و سەلامەتی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە کەمە. بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەم جیاوازی نرخە لە تێچووەکانی نەشتەرگەری دڵ، ناکۆکی ئاڵوگۆڕی دەرەکی دراو و سیاسەتەکانی نوێی تەندروستی تەوەری حکومەتی ئێران و …ە.

نەشتەرگەری کراوەی دڵ بە بێهۆشی گشتی ئەنجام دەدرێت و ئەمەش لە لایەن پزیشکی بێهۆشی لە ژووری نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت. پاشان نەشتەرگەر، قەفەزەی سینگی دەکاتەوە و نەشتەرگەری دڵ دەست پێدەکات. چونکە دڵ پێویستی بە وەستانێکی کاتی هەیە لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا،

بێگومان بەپێی جۆری نەشتەرگەری بۆ نموونە لە بای پەسی دڵ، ئامێرێک وەک دەزگای دڵ بەکاردێنن کە لە کاتی نەشتەرگەریدا کاری دڵ بۆ لەش ئەنجام دەدات. هەتا ئەو کاتەی گۆڕانکاری و چاکسازی پێویست لەسەر دڵ ئەنجام دەدرێت.

نەشتەرگەری کراوەی دڵ لەوانەیە لە نێوان 2 هەتا 6 کاتژمێر بخایەنێت و ئەم کاتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ جۆری نەشتەرگەری و تەندروستی گشتی ئێوە دەبێت. دوایی نەشتەرگەری ئێوە لە بەشی چاودێریەکانی تایبەتی (ICU) بەستەری دەکرێن و لە ژێر چاودێریدا دەبن و پاشان لە نێوان 1 هەتا 3 حەوتوو لە نەخۆشخانە بەستەری دەبن و لە لایەن کارمەندانی چارەسەری و پەرستارەکان بە وردی و میهرەبانی لەژێر چاودێری کۆتایی دەبن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەندروستی و ئەحواڵتان بزانن (تیمی پشتیوانی ئێمە لە هەموو قۆناغەکاندا لەلاتانە). گرنگی ئەم دەورەیە لەبەر ئەوەیە کە پرۆسەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تەواو بێت و لەم ماوەیەدا پێداچوونەوەی ئەم بابەتانەی ژێرەوە دەکرێت:

– کۆنتڕۆڵی ئازار

– نیشانەکانی زیندووی بەردەوام

– کێشی بەردەوام و…

لە بیرتان بێت نەشتەرگەری دڵ نەشتەرگەرییەکی گەورەیە، کە ماوەیەکی زۆری بۆ باش بوونەوەی دوای نەشتەرگەریەکەی دەوێت وە ئەو کاتە هەر ئەو جۆرەیی کە پێشتر گوتمان لە نێوان ٤ بۆ ٧ حەوتوو دەخایەنێت. هەتا ئێوە بتوانن چالاکیە ئاساییەکانت دەستپێبکەنەوە. وە ئەگەر کارەکەت پێویستی بە چالاکی جەستەیی زیاتر بێت، بە شێوەیەکی سروشتی ماوەی گەڕانەوەت بۆ سەر کار زیاترە.

ڕاوێژکارەکانمان ئەو چاودێرییەی کە پێشتر و دوای نەشتەرگەری دڵت پێویستە بیزانیت، بۆتان ڕوون دەکەنەوە و هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف بۆتان ڕوون دەکرێنەوە و باستان بۆ دەکەن. نیگەرانی هیچ شتێک مەبن.

کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی ئازارەکان کە بەهۆی نەشتەرگەری کراوەی دڵەوە دروست دەبێت، یەکێک لەم بابەتانەیە وەکوو: ئازاری ماسولکەکان، ئازاری قورگ، ئازار بەهۆی بۆریەکانی قەفەزەی سینگ و شوێنی بڕینی دوای نەشتەرگەری.

بە دڵنیاییەوە دکتۆرەکەت بۆ ئەم خولە بە دانانی دەرمان و چارەسەری پێویست و گونجاو باشترین حاڵەتی جەستەیی و دەروونیت بۆ دابین دەکات و پێویستە بەپێی ڕێنماییەکانی دکتۆرەکەت بیانخۆیت.

گرنگترین هۆکار لە دەورانی هەستانەوە بۆ چاکبوونەوەی تەواو، پشووی پێویست و دوورکەوتنەوە لە سترێس و نیگەرانیە. و ئێوە دەتوانن بە بەشداری کردن لە بەرنامەیی (پرۆگرامی) توانابەخشی کە زۆرجار لە بەڕێوەبردنی سترێس و خەمۆکی، وەرزش کردن و کەمکردنەوەی فاکتەرەکانی مەترسیدار و …یە، ئەم گرنگە بەدەست دێنن، کە زۆربەی کات بە شێوەیەکی سەرپێ‌یی و چەند دانیشتنێک لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێت.

لە نەشتەرگەری دڵی کراوە ئەو مەترسیانە هەیە کە بریتین لە:

– هەوکردنی برینەکان کە زیاتر لە نەخۆشانی قەڵەو و شەکرە دەبینرێت

– ناتەواوی سییەکان و گورچیلە

– جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک

– لێدانی دڵی نائاسایی

– دەڵەمەی خوێن

– پێنۆمۆنی

– لە دەستدانی خوێن

– سەرلێشێواو و ئاڵۆز بوون و…

هیچ کام لەم هۆکارانە نیگەرانییەکی جدییان نییە، چونکە هەریەک لەم هۆکارانە پێش نەشتەرگەری پشکنینتان بۆ دەکرێت و پێشگیریهایەکی پێویستتان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

نەشتەرگەری دڵی داخراو یان کەم هێرشکەر لە ئێران – یەکێکی تر لە ڕێگاکانی نەشتەرگەری دڵ لە ئێران نەشتەرگری دڵی کەم هێرشکەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر لەحاڵی بەرفراوانتربوون دایە. ئەم نەشتەرگەرییە لە ڕێگەی بڕینهایەکی بچووک کە لە لای ڕاستی تەختی سینگ یان لە نێوان پەراستووەکان ڕوو دەدات، ئەنجام دەدرێت. وە بە پێچەوانەی نەشتەرگەری کراوەی دڵ، هیچ پێویستێکی بە بڕینهایەکی گەورە نییە و نەشتەرگەری دڵ کەم هێرشکەر سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی دڵ، دیسان سوودهایەکی هەیە وەک:

– کاتی چاکبوونەوەی کورتتر

– ئازار و ناڕەحەتی کەمتر

– ئۆسکاری (جێی بڕینی) کەمتر

– کەمتر ئەگەری توشبوون بە هەوبوونی هەیە

– هەروەها گونجاوترە بۆ نەخۆشەکانی که مەترسیدارن (وەک نەخۆشە بەتەمەنەکان یان کەسانێک کە کێشەی تەندروستی جدیان هەیە)

 

وە بێگومان هەمیشە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی دڵ لەوانەیە نەشتەرگەری دڵی داخراو یان کەم هێرشکەر گونجاو نەبێت، وەک:

– نەشتەرگەری چاککردنەوە یان گۆڕینی زمانی (دەریچە) دڵ

– نەشتەرگەری زمانی ئائۆرت

– نەشتەرگەری کەموکوتیەکانی ناو دێهلیزی (گوێچکەڵە) (ASD) یان نەشتەرگەری کەموکوتیەکانی کاناڵی دێهلیزی (کەم و کوڕی سێپتۆمی دێهلیزی زگۆڵەیی)

– نەشتەرگەری بای پەسی دەمارەکانی کرۆنێر (CABG)

– هەڵگرتنی دەمارێ لە قاچت بۆ نەشتەرگەری دەمارەکانی کرۆنێر

– نەشتەرگەری دەریچەی سێ لەتی

– نەشتەرگەری دڵی کراوە بۆ چارەسەرکردنی فیبریلاسیۆنی دێهلیزی

ئێوە دەتوانن بۆ ڕوونکردنەوەی وردتر و هەروەها چاودێری پێشوو و دوای نەشتەرگەری لە ڕێگەی فۆرمی داواکاری ڕاوێژکار (لینک) و ڕێگاکانی تری پەیوەندی بەردەست لە سایتی vajmedavel.com بە خۆڕایی پەیوەندی بکەن بە ڕاوێژکاران و دکتۆرەکانمانەوە، هەتا بە ئاسوودەیی ئێران بۆ نەشتەرگەری دڵتان هەڵبژێرن.

ئێمە لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی نەشتەرگەری دڵ لە هەر ساتێکدا لەگەڵتانین.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment