HEALTH SEEKERS

 

ئەم وتارە لە لایەن گرووپی ناوەرۆکنووسی vaj medavelەوە بۆ ئێوە تەندروستیخوازی خۆشەویست ئامادە کراوە کە مەبەستی سەفەرکردن بۆ ئێرانتان هەیە بۆ بەرژەوەندی و کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی نەشتەرگەریی گشتی و متوربەکردنی ئەندامان. لە کاتی خوێندنەوە و تاوتوێکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەشتەرگەری گشتی لە ئێران هەر پرسیارێکتان بۆ هاتە گۆڕێ لە ڕێگای پڕکردنەوە و نووسینی فۆڕمی داواکاری بۆ پێوەندی (لینک) یان چاتکردن لە ڕێگای واتس ئەپەوە و هەروەها دیکەی ڕێگا پێوەندییەکان لەگەڵ ئێمە پێوەندی بکەن تا ڕاوێژکارانی ئێمە بە خۆڕایی و بە سەبر و پشوودرێژییەوە وەڵامی ئێوەی هێژا بدەنەوە.

پێش هەموو شتێک پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە لقی نەشتەرگەریی گشتی چ بابەتگەلێک دەگرێتەوە. بە گشتی ئەم بابەتانەی لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەکرێ دەکەونە ڕیزی بابەتەکانی نەشتەرگەریی گشتی:

کۆئەندامی نێوەڕژێنەکان (تیرۆئید- پاراتیرۆئید- ئەدێرناڵ- نێوەڕژێنەکانی پانکراس)، کۆئەندامی هەرسکردن، زگ و ئەندامانی پێوەندیدار بە زگەوە، سینگ و مەمک، پێست و بەشی نەرمی جەستە، ئاگادارییە تایبەتەکانی نەشتەرگەری، نەشتەرگەریی ئەنکۆلۆجی، ترۆما، ئەناتۆمی، فیزیۆلۆجی، ئێپیدێمۆلۆجی، ئیمۆنۆلۆجی، پاتۆلۆجی، سوورێنچک، گەدە، ڕیخۆڵە گەورە، ڕیخۆڵە چکۆلە (باریکە)، جەرگ، پانکراس، توورەکەی زەرداو، ڕژێنی تیرۆئید، نەشتەرگەری ڕەگ و دەمارەکان، ڕێگا و بۆریە زەرداویییەکان، نەشتەرگەریی منداڵان، نەشتەرگەری سینگ، سووتانەکان و…

هەروەها ئێران لە بواری متوربەکردن و پەیوەستکردنی ئەندامانەوە لە جیهاندا زۆر باوەڕپێکراوە. ساڵی 2019 لە نەخۆشخانەی نەمازیی شاری شیراز دەستی منداڵێک کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە بە تەواوی بڕابوو و تەواو جودا بووبۆوە، لە لایەن لیژنەیەکی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە و لە نەشتەرگەرییەکی 23 کاتژمێرەدا گەڕایەوە سەر جەستەی ئەو منداڵە و متوربە کرا.

Vaj medavel بە کەڵک وەرگرتن لە باشترین پزیشکانی نەشتەرگەریی گشتی و متوربەکردنی ئەندامان و هەروەها بەهۆی ئەوەیکە گرێبەستی لەگەڵ نەخۆشخانە تەیارەکان بە بەشی IPD (بەشی نەخۆشانی نێودەوڵەتی) هەیە و هەروەها زنجیرەی دابینکردنی تایبەت لە بەشەکانی نیشتەجێبوون و وەرگرتنی ڤیزا و گواستنەوە، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەشتەرگەریی گشتی بە بەرزترین کوالێتییەوە و نزمترین و گونجاوترین نرخ (لینک) بەپێی نرخەکانی وڵاتی ئێوە تەندروستیخوازانی خۆشەویست.

لقی نەشتەرگەریی گشتی بریتی لە هەموو نەشتەرگەرییەکانە کە لەسەر کۆئەندامی زگ ئەنجام دەدرێت. ئەگەرچی هەندێ جار کۆئەندامی نێوەڕژێن، سینگ و مەمک، پێست و بەشی نەرمی جەستە و کۆئەندامی هەرسگرتنیش دەکەونە ڕیزی ئەم بەشە. لە هەندێ نموونەیشدا شێوازی لاپاراسکۆپیی کەم هێرشبەرانە کە وەک نەشتەرگەری کونای کلیل پێناسە دەکرێت، وەک بەشەکانی دیکەی نەشتەرگەریی گشتی هەژمار دەکرێن.

Vaj medavel ئاگاداری هەلومەرجی تایبەت بۆ سەفەر و گەشتی پزیشکی بۆ وڵاتانی دیکە و بابەتی وەک گوشار و سترێسی ئێوە وەک تەندروستیخوازی بیانی داواکاریی خزمەتگوزارییەکانی نەشتەرگەریی گشتییە. و هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بە بەرزترین کوالێتییەوە خزمەتگوزارییە دەرمانییەکان جێبەجێ بکرێن و بەوپەڕی ئاسوودەییەوە و بە نزمترین نرخەوە پرۆسەکە تێپەڕێنن.

ئێران وڵاتێکی گونجاوە بۆ ئێوە تەندروستیخوازی بەڕێز، چونکە:

  • پزیشکی لێزان و کارامەی هەیە (لینک)
  • بنکە دەرمانییەکانی تەیار(نەخۆشخانەکان و کلینیکەکان و …) بە بەشی IPD و کادیری بەڵێندەر و پشوودرێژ و میهرەبان (لینک)
  • نرخی نزم و گونجاو (لینک)
  • ڕۆحیات و خۆوخدەی باشی خەڵکی ئێران و کادیری دەرمان بۆ میوانداری (لینک)
  • و…

لە وڵاتی ئێراندا نەشتەرگەریی گشتی بەشێکە لە کۆمەڵەی ئەنجومەنی نەشتەرگەرانی ئێران. ئەم ئەنجومەنە بە ئامانجی گەشەپێدانی زانست و کارامەیی نەشتەرگەران دامەزراوە و چالاکی دەکات و ئەو نەشتەرگەرانەی کە هەر یەکە پسپۆڕی چەندین لقی نەشتەرگەرین هەموو ساڵێک وتار و کتێبی جۆراوجۆر پێشکەشی کۆمەڵگای پزیشکیی ئێران و جیهان دەکەن و لە بەرزترین ئاستی زانستی و کارامەیی تەکنیکیدان لە توێژینەوە سەرپێیەکان و شێوازە نوێکان و زانستی ئەوڕۆ دەکار دەهێنن.

نەخۆشخانەکانی ئێرانیش تەیارن بە نوێترین تەکنۆلۆژیاکانی جیهان و بەشی IPD و کادیری دەرمانی بەڵێندەر و کارامە و لێزانن و هەروەها ئاقارێکی لۆکس و نوێیان هەیە.

نرخەکانی دەرمان لە ئێراندا بە هۆی جیاوازبوونی نرخی دراوەکان و هەروەها سیاسەتە پووڵییەکان لەسەر تەوەری تەندروستی لە دەوڵەتی ئێران زۆر نزمن. و ئێوە دەتوانن بەو بودجە و پارەیەی کە بۆ دەرمان تەرخانتان کردووە و بەو پلانەوە کە ئێمە پێشکەشتانی دەکەین وێڕای دەرمان گەشت و سەیران بکەن و سەردانی بازاڕەکان بکەن و … و بە ئەزموونێکی جیاوازەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان.

خەمی هیچتان نەبێ. ئێمە پلانتان بۆ دابین دەکەین لە سەرەتا تا کۆتایی پرۆسەکە. و لە سەرەتا تا کۆتایی دەرمان و هەروەها پاش گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆتان ئاگادار و هەواڵپرسی بارودۆخی تەندروستیتان دەبین.

ئەگەر هێشتا بۆ دەرمانکردن لە ئێران بڕیاری یەکلاکەرەوەتان نەداوە، تکایە لە ڕێگای بەشی پێوەندی لەگەڵ ڕاوێژکارەوە (لینک) بە شێوەی تەواو خۆڕایی و یان ڕێگاکانی دیکەی پێوەندیکردن، پێوەندیمان لەگەڵ بکەن، تا ڕاوێژکارانی ئێمە بە پشوودرێژی و سەبرەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ئێوە بدەنەوە و هەروەها لە ڕێگای کەناڵی یووتیووبی ئێمەوە (لینک) دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر خزمەتگوزارییەکانی نەشتەرگەریی گشتی بەدەست بێنن.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment