HEALTH SEEKERS

 

ئەو دەقەکەی کە دەیخوێننەوە لە لایەن گرووپی نوسینی VAJ MIDAVILبه شێوەی تایبەتی بۆ ئێوە ئازیزان کە بە شوێن چارەسەری نازایی بۆ ئێران سەفەر دەکەن نووسراوە. تکایە لە کاتی خوێندن هەر پرسیارێکتان بۆ پێش هات لە ڕێگای فۆرمی پەیوەندی گرتن(لینک) یان هەر ڕێگایەکی دیکەی پەیوەندی گرتن کە هەیە لەگەڵ ئێمە پەیوەندی بگرن و بە شێوەی خۆڕایی بۆمانی بنێرن،تا ڕاوێژکارانی ئێمە لە زووترین کاتی گونجاودا لەگەڵتان پەیوەندی بگرن و لە سەرخۆ وڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە. لە سەرەتادا چەن پرسیاری گرینگمان وڵام داوەتەوە کە ڕەنگە بۆ ئێوەش جێی پرسیار بن: گرینگترین هۆکاری نەزۆکی لە نێو ژناندا چیە؟ تێکچوونی تۆم دانان ئاساییترین هۆکاری نەزۆکی ژنانە و ڕێگای چارەسەری ئەوەش تۆم دانانە. لولەکانی فالوپ بە هۆی نەخۆشی ئاندۆمێتریۆن داخراون. نەخۆشی هەو کردنی کوڵۆک. .کێشەگەلی پەیوەندیدار بە دەرگای منداڵدان یان فیبرۆئیدی منداڵدان. گرینگترین هۆکارەکانی نەزۆکی لە نێو پیاواندا چیە؟ بەرهەم هێنانی تۆمی فرە کەم یان هەر بەرهەم نەهێنانی تۆم. بەرەو پێش نەچوونی تۆم بە مەبەستی گەیشتن بە تۆمەک و پڕ کردنی ئەو. وەک وێنە: فیبروز سیستیک. ڕێگا چارەکانی نەزۆکی لە نێو ژناندا چەنێک کاریگەرە؟ بە بەختەوەریەوە لەم بەشەدا ڕێگا چارەی پڕ کردن( دوو گیان کردن) زۆرە. ئەگەرچی هەمیشە چانسی چارەسەری سەد لە سەد نیە بەڵام منداڵدانی کرێی هاتوەتە یارمەتی ژن و مێردگەلی نەزۆک. ئایا بە ڕاستی من نەزۆکم؟ ئەگەر ماوەی دوانزە مانگە تێکۆشاون کە منداڵتان بێت و نەتانبووگە ئێوە نەزۆک دێنە ئەژمار و دەبێت دەس پێ بکەن بۆ چارەسەری. دکتۆر سەرەتا شێوەگەلی هەرزان بە تێچووی کەمتان بۆلە بەر چاو دەگرێت، وەکوو هۆرمون دەرمانی و دارو. و لە ئەگەر وڵام نەگرتن دەچێتە سەر ڕێگاگەلی دیکەی دووگیان بوون وەکووAVF , AVM. زۆربەی ئێمە کاتێک کە منداڵ بوین و خوشک یان برایەکی دیکەمان بۆ دەهات و لە دایک و باوکەکانمان دەپرسی ئەم منداڵە لە کوێ هاتوە وڵامێکی تکرارییان پێ دەداینەوە: حاجی لەق لەقێکی دڵۆڤان لە نێو کیسەیەکی پەمەییدا بۆمانی هاوردوە. چیرۆکێکی داهێنەرانە و شیرین بوو بۆمان و کۆتایێ وڵامە قەدەغەکانی سەردەمی منداڵیمان بوو. ئیستە ئێمە له VAJ MEDAVILڕێک ڕۆڵی ئەو حاجی لەق لەقەیەمان هەیە و منداڵێک کە ساڵهایە بە تەمای هاتنی دانیشتون لە سەفەری پزیشکیتان بۆ ئێرانی مەزن دەدەین پێتان. ئێران بە هەبوونی زۆرتر لە حەفتاو پێنج نۆرینگە و ناوەندی پسپۆڕی چارەسەری نەزۆکی کە باشترین ڕێگا چارەکان دەدات بە نەخۆشەکان لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناویندا قسەی یەکەم دەکات. ئێوە دەتوان کاریگەرترین شێوەی چارەسەری نازایی بە کەمترین و گونجاوترین نرخەوە لە ئێران وەربگرن. سەرەڕای ئەمە ئێران شوێنکی بێ مەترسی و ئەمن بۆ ئەو کەسانەیە کە بە مەبەستی گەشتیاری و چارەسەری نازایی سەردانی ئێرە دەکەن. وەکوو نمونە ئێران تێچووی کەمی چارەسەری نازایی لە ئێران بە شێوەی AVFلە ئێران 3100 دۆلارە کە ئەم تێچووە حەفتاو پەنج لە سەد لە وڵاتی کانادا کەمترە. ئێوە دەتوان بۆ زانیاری وەرگرتن سەبارەت بە تێچووەکان لە ڕێگای فۆرم و پەیوەندی و لینکەوە بە شێوەی خۆڕایی یان له بەشی COMPARE PRISEزانیاری وەربگر

وڵاتی ئێران بە هۆی سیاسەتە پەیوەندیدارەکان بە زیاد کردنی خەڵکی کۆمەڵگا کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی چوونە سەرەوەی نێوانجی تەمەن و کەم بوونەوەی لاوانی وڵات لە کۆمەڵگا درووست بووە، سەرکەوتنی زۆری لە بواری نازاییدا بووە. تا جێگایەک کە لە ئێستادا سەرکەوتووترین وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و یەکێک لە هەرە باشترینەکانە لە ئاستی جیهاندا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر خەڵکی ئێران بۆ چارەسەری نازایی دەڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵات. بەڵام لە ئێستادا پێچەوانەیە و خەڵکی وڵاتانی دیکە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە سەردانی ئێران دەکەن. و ئەمەش بە هۆی ئەوەیە تێچووی پزیشکی لە ئێران کەمتر لە وڵاتانی دیکەیە و هەروەها سەرکەوتنی پزیشکی لەم بوارەدا لە ئێران زۆر بووە و دایکان و باوکان بۆ بەدیهاتنی هیوای شیرینی منداڵ بوون سەردانی ئێران دەکەن. خزمەتگوزاریگەلی جۆراوجۆر لە ئێران پێشکەشی ئەو ژن و شوویانە دەکرێت کە کێشەی نازاییان هەیە: وەکوو: ناسینی جۆری نازایی. ڕاوێژکاری پسپۆڕانەی جێنێتیک. چارەسەری جۆراوجۆری AVF. تێکەڵێک لەم چارەسەرییانە و هتد.

لە ساڵی ۱۹۸۸ یەکەمین ساوا بە شێوەی lvf لە ئێران لە دایک بوو. و ئەم کارە بە تەکنۆلۆجیای ڕۆژی دونیا و بە دەست پزیشکانی پسپۆڕ و لە ناوەندگەلی پڕ چەک ئەنجام درا و بوو بە هۆی ئەوەی ژن و شووگەل لە وڵاتانی ئێسکاندیناوی و ئۆسترالیا و هتد بۆ دەرمان سەردانی ئێران بکەن.

سەرەکیترین هۆکاری پەرەسەندنی ئەم جۆرە چارەسەریە بۆ نازایی ئەوەیە کە ڕێبەرانی ئایینی ئێزنی ئەوەیان بە خەڵک دا کە کارگەلی وەکوو بەخشینی تۆم، …..و ساوا لە لایەن کەسی سێهەمەوە ئەنجام بگرێت. کە ئەم کارە هێشتا لە زۆربەی وڵاتانی دراوسێی ئێران بە هۆکارگەلی ئایینی قەدەغەیە.

سەرکەوتنگەلی بەرچاو و ناوەندگەلی چارەسەری پڕ چەک و شێوەگەلی بە ڕۆژ بووە بە هۆی ئەوەی کە ناتۆرەی کۆماری ئیسلامی منداڵسازی بدرێتە پاڵ ئێران.

ڕێکخراوەی ڕۆیانی ئێران، ڕێکخراوەیەکی لێکۆڵینەوەی و فێرکاری بڕوا پێکراوە لە بواری نەزۆکی ژنان و پیاواندا. دکتۆر وسووق، یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئەم ناوەندە لەم بارەوە وتی: لەم ناوەندەدا بەو ژن و شوویانەی کە کەمترین شانسی منداڵ بوونیان هەیە شێوەگەلی گەشە کردن و پێگەیشتنی تۆم لە نێو ژنان و دەرهاوردنی۰۰۰۰۰لە نێو پیاوان، یارمەتی زۆری ژن و شووەکانی داوە.

هۆکارێکی گرینگی دیکە لەم بوارەدا ئەوەیە کە ڕێژەی کەسانی نەزۆک لە ئێران زۆر لە سەرە و لە هەر ۵ ژن و مێرد یەک ژن و مێرد کێشەی منداڵ بوونیان هەیە. و ئەم بابەتە لەگەڵ سیاسەتگەلی حکومەتی ئێران بۆ زۆر کردنی ڕێژەی منداڵ بوون لە ئێران تێکەڵ بووە و بووە بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت پارەیەکی زۆر بۆ ئەم بابەتە تەرخان بکات. بە شێوەیەک کە دەوڵەت بە کەسانێک کە منداڵی زۆریان بێت، خزمەتگوزاریگەلی کۆمەڵایەتی و ئاسانکاری تایبەت لە بەر چاو دەگرێت.

لە بارەی تێچووی کەم لەم بەشەدا لە ئێران زنجیرەیەک لە IVF نزیکەی ۳۵۰۰ دۆلاری تێدەچێت و ئێران هەرزانترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

و بە هۆی تیچووی کەمی نیشتەجێ بوون لە ئێران و هتد کە بە هۆی جیاوازی زۆری تێچوو لە ئێران بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ وڵاتانی دیکەیە، تێچووی چارەسەری ئەم کێشە لە ئێران چەن بەرانبەر هەرزانترە. بۆ هەڵسەنگاندنی تێچووەکان سەردانی ئەم لینکە بکەن.

ناوەندگەلی پڕ چەکی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران ئامادەی خزمەتگوزاری پەیوەندیدار بە نەزۆکی بە ژن و مێردەکان( ژن یان پیاو، بە پێی کێشە) و پێشکەش کردنی هەستی خۆشی دایک و باوک بوون بە ئێوە دەبەخشین. لەو شێوە چارەسەریانەی کە بۆ نەزۆکی ئەنجام دەگرێت، ئەمانەن:

IVF، IVM، IMSI، ISCI، IUI،microscopic testicular spermextraction( TESE)، ovulaition indaction PGD، PGS، egg donation، sperm donation، embryo donation، surrogacy، PCOS treatment ect:

ئێمە لە VAJ MIDAVILدا لە سەرەتا تا کۆتایی لەگەڵتانین. و تەواوی قۆناغەکان و کارەکان وەکوو:

چارەسەری، ڤیزا، نیشتەجێ بوون، هەناردن، گەشت و گوزاری نێو شار و هەموو ئەو شتانەی کە پێویستتان پێیانە، بە باشترین تێچووەوە بۆ ئێوە دابین دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین چێژی دایک و باوک بوون ببەخشین بە ئێوە. و هەر کاتێک چاو لە منداڵە شیرینەکەتان دەکەن، بیرەوەری خۆشی سەفەری پزیشکیتان بۆ ئێران و ئێمەتان بێتە بەر چاو.

ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە فۆرمی داواکاری پەیوەندی گرتن( لینک) بە شێوەی خۆڕایی و چەتی واتساپ و ڕێگاگەلی دیکەی پەیوەندی گرتن کە لە نێو ماڵپەڕ vaj medavel.com دا هەیە،  دەتوانن هەر جۆرە پرسیارێکتان هەیە و هەروەها تێچووی چارەسەری نازایی لە ڕاوێژکارەکانمان بپرسن. هەروەها بە  هەر زمانێک کە ڕاوێژکاریتان بوێت لە نێو ئەم ماڵپەڕەدا هەیە.

بە هیوای دیتنی ئێوە لە ئێرانی مەزن و وەشکۆ.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment