HEALTH SEEKERS

 

لە کەلتووری ئێرانیدا هەر کاتێک قسە لەسەر متمانەکردن بە کەسێک لە هەر بوارێکدا بکرێت زۆرجار لەگەڵ ئەم ڕستەیە دایە: وەک چاوەکانم متمانەی پێدەکەم. بەدڵنیایەوە مەبەست لە چاو لێرە چاوی تەندروست و بێ نەخۆشیە. گرنگیدان بە چاو وەکوو سەرەکی‌ترین دەروازەی پەیوەندی مرۆڤی بۆ هیچ کەسێک شاراوە نییە و ئەمەش پێویستی بە زیاتر بایەخدان بە بەرەکەتی بینین ڕوون دەکاتەوە.

وڵاتی ئێران لە ڕووی زانست و تەکنۆلۆجیاوە لە بواری پزیشکی چاو، یەکێکە لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان و ئێمە هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ بینەری داخوازانی تەندروستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرتاسەری جیهانین بۆ خزمەتگوزارییەکانی چاو پزیشکی لە لایەن vaj medavel لە ئێران.

ئێمە بە چەند هۆکارێک و باشی گشتی لە لایەن داخوازانی تەندروستی بیانیەوە کە خوازیاری خزمەتگوزاری چارەسەری پزیشکیی چاون هەڵدەبژێردرێیین:

 

یەکەم، نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییە مۆدێرنەکان کە بە تەکنەلۆجیای نوێ تەیار کراون و ئاستی بەرزیان لە بواری بنەڕەتی و کارمەندەکان کە هاوچەشن لەگەڵ وڵاتانی پلە یەکی جیهانن.

دووەم، پزیشکە شارەزا و دەرچووەکانی باشترین زانکۆکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کە زۆربەیان لە ئاستی جیهانی دان، و نازناوی سەرەکی و بەرزتر لە تاقیکردنەوەکانی ساڵانەی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پزیشکی چاو (ICO) بەدەست دەهێنن.

سێیەم، تێچوونی کەم و هەرزان، خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی چاو لە ئێران لە بەراورد لەگەڵ وڵاتی نیشتەجێی خوازیارانی تەندروستی (لینک بە نرخ) کە ڕەنگە تەنیا هۆکاری سەرەکی ئەم داواکارییانە بێت.

چوارەم، میوانداریی خەڵکی ئێران و کارمەندانی پزیشکی کە لە منداڵی وڵاتی ئێرانن و ئەم ڕۆحیاتی گەشتیار دۆستی لە هەموو خانەکانی جەستەیاندا بوونی هەیە (لینک بە ڕەمزی گەشتیاری ئێرانەوە). لە نێوان داواکارانی تەندروستیدا، کەسانێک هەبوون کە دوای وەرگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان و لە کاتی بەڕێ کردنیان هەتا  بەفڕۆکەخانە، بە دڵتەنگی و چاوی فرمێسکاویەوە کە سەرچاوەگرتوو لە هەستی باشی خەڵکی ئێران و میهرەبانی کارمەندانی پزیشکییەوە، ئێرانیان جێهێشتووە. وە ئێوە لە بەشی بۆچوون و چیرۆکی دلخوازانی تەندروستیەکانمان (لینککردن بە سەرنجەکان) دەتوانن زۆر باش هەست بە ئەمە بکەن.

پێنجەم، نەبوونی داپۆشینی بیمەیی لە زۆربەی وڵاتان و قەبووڵ کردنی تێچوویی قورسی خزمەتگوزارییەکانی چاو یەکێکی ترە لەوەی کە هەمیشە داواکارانی تەندروستی بیانیەکانمان ڕایدەگەیەنن.

شەشەم، کاتی چاوەڕوانی بۆ چارەسەر لە زۆربەی وڵاتاندا دەگەڕێتەوە بۆ کێشە و سیاسەتی جیاوازی وڵاتان کە لە ئێراندا بەهۆی فراوانبوونی ناوەندە پزیشکییەکانی سەرانسەری وڵات، کێشە نییە.

جگە لە هەموو ئەمانە، vaj medavel هاوڕێی خاترجەمی ئێوە لە گەشتی پزیشکیدا بۆ ئێرانە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی چاوتان. هەتا بەبێ نیگەرانی و بێ گوێدان بە کێشە پەراوێزییەکان، یەکێک لە باشترین و بەقازانجترین و بە کوالێتیترین خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی چاو لە ئێرانی باشکۆ ئەزموون بکەن.

لەم ساڵانەی دواییدا حکومەتی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتهایەکی دروست، ئاسانکاریهایەکی تایبەتی بۆ چالاکانی بواری گەشتیاری تەندروستی دابین کردووە. هەتا بۆ ئێوە خوازیارانی تەندروستی بیانی، جێگەیەکی گونجاو و ئاسوودە بۆ کەڵک وەرگرتن لە یەکێک لە پێشکەوتووترین لقەکانی پزیشکی لە ئێران (پزیشکی چاو) دابین بکات.

ئێران لە نێوان 15 وڵاتی لەپێشی جیهاندایە لە بواری پزیشکی چاوەوە. ئەم پلەیە بە تەنیایی دەتوانێت ببێتە گەوایی بۆ داخوازانی تەندروستی پزیشکی چاو لە وڵاتانی دراوسێ و سەرتاسەری جیهان بۆ ئێران. کلینیکەکان و نەخۆشخانە پلە یەکەکانی ئێران کە بە بەشی نەخۆشە نێودەوڵەتیەکان (IPD) پڕچەک کراون، جۆرەها خزمەتگوزاری چارەسەری پزیشکی چاو بە بەخشندەیەوە پێشکەشی ئێوە دەکەن.

حکومەتی ئێران مۆڵەتی تایبەتی بە نەخۆشخانەکانی حکومی و تایبەتی داوە کە توانایی و مەرجی پێویستیان هەیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشە بیانییەکان. بەهۆی ژمارەی زۆری شارەزایانی بواری پزیشکییەوە هەنگاوی گەورەمان ناوە بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی ژێرخانەکانی گەشتیاری.

هەستیارترین و دژوارترین نەشتەرگەرییەکانی چاو و هەروەها چارەسەریەکانی هێرشنەکراوی چاو لە نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی باش (تەیار) و تایبەتمەندی چاو لە تاران و شارە گەورەکانی وڵات ئەنجام دەدرێن. لەوانە نەخۆشخانەی فارابی تاران، ڕێکۆردی جیهانی نەشتەرگەری چاوی تەنیا لە ڕۆژێکدا 709 نەشتەرگەری چاوی لە ساڵی 2013دا  تۆمار کردووە. وە جێی سەرنجە بزانین کە ڕیکۆردی پێشووش لە بەردەستی ئەم نەخۆشخانەیە دابووە و ئەم شانازییە بە هەوڵی ژمارەیەکی زۆر لە نەشتەرگەرانی چاو و کادری پزیشکی بەتوانا و تەکنەلۆجیای بەڕۆژی جیهان دیاری کراوە.

ئێستا بۆخۆتان دادوەری بکەن کە ئەگەر شارەزایی بەرزی پزیشکانی چاو و نەشتەرگەرانی چاو، کادری پزیشکی شارەزا و… لە ئێران نەبوو، ئایا بەڕاستی تۆمارێکی لەو شێوەیە دەکرا؟ بەدڵنیایەوە نەخێر

باوکی پزیشکی چاوی ئێران دکتۆر خودادۆست یەکێک بوو لە پرۆفیسۆرەکانی بواری پزیشکی چاو لە جیهاندا (کە بەداخەوە چەند ساڵێکە لە نێوانماندا نەماوە) کە بەهۆی توێژینەوە داهێنەرانەی خۆی لە بواری پەیوەندی گلێنە (ڕەشێنە) ناوبانگی جیهانیان بەدەستهێناوە، وە زۆرێک لە نەشتەرگەرانی بەناوبانگی پزیشکی چاو لە جیهاندا نازناوی باشترین نەشتەرگەری پەیوەندیان بە دکتۆر خودادۆست داوە.

پێش ئەوەی زانستی پزیشکی چاو لە جیهاندا بگاتە ئەم ئاستەی گەشەکردن، خەڵک چاویڵکەی بەکار دەهێنا بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی دیتنی چاوی، وە دوای ئەوەش لێنزەکانی پەیوەندی بەکار دەهات. لە ڕابردوودا ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشیەک وەکوو ئاومرواری (لیەڵاو) بووایە، ئەوا دەبوو هەتا کۆتایی ژیانی بینینی لێڵ یان بە ڕواڵەت بینینی هەوری قەبووڵ کردبایە. یان بە زنجیرەیەک حەوڵی مەترسیدار کە لەوانە بوو ببێتە هۆی کوێربوونی هەمیشەیی کەسەکە، هیوایان بە چاکبوونەوەی چاوەکانیان بوو. بەداخەوه له هەندێک ناوچەی بێبەشی جیهان ئەو شێوازە بنەڕەتی و مەترسیدارانە بەهۆی هەژاری و … هەر ئێستاش لە ئەنجام دەدرێت.

زانستی پزیشکی چاو لە ئێستادا بە کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتنەکان و تەکنەلۆجیای زۆری خۆی، کێشەکانی وەک هەڵەی کەموکوڕییەکانی دیتنی چاوی بە نەشتەرگەری بە ئاسانی و بێ مەترسی بە تەواوی چارەسەر دەکات. وە زۆر جار بە تەواوی بەکارهێنانی چاویلکە و لێنزەکانی پەیوەندی چاو بە تەواوی لادەبات. هەروەها نەخۆشیەکانی تری چاو وەک ئاومرواری (لیەڵاو) و گلۆکۆم بە بێ ئازار و بە ڕێژەیەکی زۆر لە سەرکەوتن چارەسەر دەکرێن.

لە ئێران نەشتەرگەریی کەموکوڕییەکانی دیتنی چاو، بە ژمارەیەکی زۆر لە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت، کە ئامانجیان چاککردنەوەی دیتنی چاوە لەو حاڵەتانەدا کە ڕوناکی بە شێوەیەکی گونجاو لەسەر تۆڕە تەرکیز نابێت. وەک نەشتەرگەری نزیک بینی، نەشتەرگەری دووربینی، نەشتەرگەری پیری چاو و ئەستیگمات و …

بەشێوەیەکی گشتی نەشتەرگەری کەموکوڕییەکانی دیتنی چاو، شێوازهایێک لەخۆ دەگرێت کە بۆ گۆڕینی گلێنەی (کۆرنیای) چاو لەیزەر بەکاردەهێنێت. و بریتییە لە دانانی لێنزەکانی دەستکرد لە چاودا بۆ دروست کردنی بینینێکی ڕوونتر لە کەسەکەدا.

ئیمە لە vaj medavelدا بە کەڵک وەرگرتن لە باشترین نەشتەرگەرانی چاو و مۆدێرنترین نەخۆشخانەکان و کلینیکەکان لە سەرتاسەری ئێران، یارمەتی ئێوە کە خوازیاری تەندروستین، خزمەتگوزاریەکانی پزیشکی چاو کە مەبەستی گەشت کردن بۆ ئێرانتان هەیە، دەکەین کە، باشترین و کەم نرخترین خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی چاو لە ئێران جوان ئەزموون بکەن.

خزمەتگوزاریەکانی وەک نەشتەرگەری لەیزەری چاو، وەک لەیزیک/ فێمتۆ لەیزیک/ لازێک/ PRK و … هەروەها نەشتەرگەریەکانی دیتنی چاو

ئێوە دەتوانن بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزاریەکانی باش و بەکوالێتی vaj medavel سردانی بەشی بیروڕایەکانی کڕیارەکان بکەن (بەستەر) و پرسیارەکان و وەڵامەکان لە کۆتایی هەر وتارێک بخوێننەوە.

ئەگەر بە هۆی چارەسەری پزیشکی چاو، بەنیازی سەفەرکردنی پزیشکی بۆ ئێرانن و هێشتا سەرلێشێواون یان پرسیار و ناڕوونیتان لەم بوارەدا هەیە. دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمی داخوازی ڕاوێژکاری (لینک) تەواو بە خۆڕایی یان لە ڕێگەی چاتی (چەتی) واتسەپ پەیوەندیمان پێوە بکەن. یان سەردانی کەناڵی YouTubeی ئێمە بکەن. (لینک)

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment