هیچ کات ژانەسەرەکانی سەردەمی منداڵیم لە بیر ناکەم، من لە کاتی لە دایک بوونەوە تا تەمەنی ۱۸ ساڵان تووشی جۆرێکی دەگمەن لە میگرێن بووم کە ڕەنگە دەرسەدێکی کەم لە منداڵان تووشی بن و ئازاری لێ ببینن.
ئەو ڕۆژانە کە دەبوا وەکوو هەموو کوڕێکی منداڵ خەریکی هاروهاجی بوایام، هەمیشە ژانەسەرم بوو.
دایک و باوکم هەمیشە نیگەرانی بارودۆخی من بوون و منیان بۆ لای دکتۆرگەلی جۆراوجۆر دەبرد. بە بەختەوەرییەوە بە یارمەتی ئەوان و دارو و دەرمانەکانیان، ژانەسەرەکانم کەمتر ببونەوە و پێم قبووڵ دەکران.
بەڵام هەر ئەم بارودۆخە قەیرانئاویەی سەردەمی منداڵیم و تا پێش ۱۸ ساڵەییم لەگەڵ وزە و ئیشتیاقی من بۆ ژیان و وزەی تایبەتی ئەو سەردەمە کە منداڵی و مێرمنداڵیم بوو، تێکەڵاو ببو. تێکۆشام کە سەربەخۆیی ماڵیم هەبێت و خەریکی وەرزش کردن بووم و ….
دایکم بەردەوام تێدەکۆشا کە سەرنجی من بەرەو لای بناغەی ژیان ڕابکێشێت و دڵۆڤان بوون لە هەمبەر کەسانی دیکەم پێ فێر بکات. هەندێ جار کە لە ژانەسەر دەمناڵاند، پێمی دەگوت: ڕەنگە ئەم ئێش و ئازارە نیعمەتێکی گەورە بێت بۆ تۆ، بەڵام من تا تەمەنی ۱۸ ساڵان لەو قسەیە تێنەگەیشتم!
تا ئەوەی کە لە تەمەنی ۱۸ ساڵان و بە پێی بەڵێنی دکتۆرەکانم، ڕۆژێک تێگەیشتم کە من ئیتر ژانە سەرم نیە، و هێدی هێدی تێگەیشتم کە ئیتر خەبەرێک لە ئێشی میگرێن نیە.
ڕووداوی گەورە ڕوویدابوو، بەڵێ دروست بیرم دەکردەوە، هەرچی چتە کۆتایی هاتبوو و ڕۆژی بەڵێندراو بۆ چێژ بردن لە ژیان گەیشتبوو.
ئەمانەم بۆتان گێڕاوە کە بڵێم بە قەولی دایکم: دەتوانین ئێش و ئازار وەک نێعمەتێک لە قەڵەم بدەین. ئێش هەر ئەو ئاگادارکردنەوەی جەستەی ئێمەیە بۆ پیشان دانی مەترسییەک کە لە دەروونەوە تەندروستی ئێمە دەخاتە مەترسییەوە. کە ڕەنگە چڵک کردنی ددان، ژانی گورچیلە، چڵک کردنی چاو و هتد… بێت.
ڕاستی لە بیرم چوو بڵێم: کە لە تەمەنی ۱۸ ساڵەیی و لە ڕۆژێکەوە کە زانیم ژانەسەری میگرێنیم تەواو بووە لەگەڵ خۆم پەیمانم بەست کە تا ڕۆژێک کە زیندووم هەست و حاڵی ئەو ڕۆژەم لە بیر نەکەم و لە چرکەساتەکانی ژیانی بە بێ ژانەسەر و هەستی ڕشانەوە باشترین کەڵک وەرگرم. و ئێستا من sam کە لە تەمەنی ۱۸ ساڵەییدا سەر لەنوێ لە دایک ببوەوە و نزیکەی ۲٤۰ حەفتە تەمەنمە، خەریکی نووسینی ئەم گوتارەم. و ڕەنگە ئەمە مانای وتەکەی دایکم بێت.
ئێستا ئەگەر ئێوە یان ئازیزەکانتان بە هەر هۆکارێک تووشی ژان یان نەخۆشینن، ئێمە لە vaj medavel یارمەتی ئێوە دەدەین کە ئەم نیشانەیە ببێتە هۆی تەندروستی ئێوە. بە ئێمە متمانە بکەن و خەیاڵتان لە هەرچی بابەتەوە ئاسودە بێت و خۆتان بدەنە دەستی شەفا بەخش و دڵۆڤانی دکتۆرانی وڵاتێک کە منداڵی منیان ڕزگار کرد
ژان نێعمەتێکە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە قەدرزانی تەندروستیەکەمان بین و هۆشمان پێیوە بێت. و بۆ هەمیشە حاڵی باش و هەستی گەشاوەیی و تازەیی بە ڕەنگی بەردی ئاکوامارتینمان لەگەڵ بێت، کە واتە بێن تا درەنگ نەبوە ڕێگایەک بدۆزینەوە.
لهvajmedavel لە پێشەوە هەموو پێداویستییەکانی ئێوە دەزانێت و یارمەتیتان دەدات بۆ پاراستنی تەندروستی و ژیانی تەندروست. بەڵام بە وتەی مەسەلێکی ئێرانی: سەرێک کە ژان ناکات، دەسماڵی لەسەر نابەستن، و ئەگەر خۆتان ساغ و تەندروستن هیوای ساغی زۆرترتان بۆ دەخوازین.
بەڵام ئەگەر ئازیزانتان تووشی نەخۆشینن و یان کێشەی جوانکارییان هەیە، لە ئەگەر گەرەک بوون فۆرمی داخوازی پەیوەندی گرتن و ڕاوێژکاری خۆڕایی( لینک بە فۆرمی داخوازی پەیوەندی گرتن) ئێمە پڕ بکەنەوە، و شانازیی ئەوە بدەن بە ئێمە کە لەگەڵ ئێوە لەم سەفەرەدا هاوڕا بین و یارمەتیتان بدەین بۆ ئەوەی تەندروستی و ئارامشی خۆتان و ئازیزانتان بە دەست بێننەوە.
لە بیرمان نەچێت کە ئێش هەمیشە هێمای زیندوو بوونە، بەڵام بێ هیوایی هەرگیز.