HEALTH SEEKERS

 

ئەم وتارەی بەردەستتان بە شێوەی تایبەتی بۆ ئێوە ئامادە کراوە کە بە تەمانی گەشتی پزیشکیی بکەن بۆ ئێران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری ئەرتۆپێدی. تکایە هەر پرسیار یان سەرنجێکتان هەیە لە ڕێگەی فۆڕمی داواکردنی پێوەندی لەگەڵ ڕاوێژکار بیخەنە ڕوو تا بە شێوەی خۆڕایی وەڵامتان بدەینەوە. یان لە ڕێگەی چاتی وەتس ئەپەوە پرسیارمان لێ بکەن تا ڕاوێژکارەکانمان بە زووترین کات وەڵامتان بدەنەوە.

پێش هەموو شتێک پێویستە هەندێک لە گرینگترین پرسیارەکانی ئەو کەسانە ببینین کە پرسیاریان لێ کردووین و ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە:

* دەبێ ماوەی چەند لە ئێران بمێنمەوە؟

– زۆربەی کات نەخۆشەکان لە نێوان 2 بۆ 5 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن و پاشان مۆڵەتی دەرچوون لە لایەن پزیشکەوە پێتان دەدرێت و دەتوانن بگەڕێنەو بۆ ماڵی خۆتان. بەڵام بە گشتیی بەندە بە جۆری نەشتەرگەرییەکە و بارودۆخی جەستەیی و مەعنەوییات و تەمەنی کەسەکەوە. ئەمەش بۆ هەر نەخۆشێک بڕێک جیاواز دەبێت.

*دوای نەشتەرگەریی ماوەی چەن دەخایەنێت تا چاک ببمەوە؟

– چاکبوونەوەی تەواوەتی لە دوای نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی بۆ هەندێک نەخۆش چەند حەفتەیەکە و بۆ کەسانێکیش لەوانەیە چەند مانگ بخایەنێت. ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر بارودۆخی جەستەیی و جۆری نەشتەرگەرییەکە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاواز دەبێت. ئەڵبەتە فیزیۆتراپی و چاودێریکردنی دوای نەشتەرگەریی کە لە لایەن پزیشکەکەتانەوە دیاریی دەکرێت کاریگەریی تەواوی لەسەر ڕەوتی چاکبوونەوەدا دەبێت.

* چەند جۆر نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی لە ئێران ئەنجام دەدرێت؟

– پزیشکانی نەشتەرگەریی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەرتۆپێدی، نەشتەرگەریی ئارترۆسکۆپی، ئەژنۆ، شانومل و جومگی ڕان، قولەپێ، ئانیشک و…بە باشترین شێوە ئەنجام دەدەن.

* ئایا نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشت لە ئێران ئەنجام دەدرێت؟

– بەڵێ. نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشت لە ئێران بە لێزەر ئەنجام دەدرێـت.

* قۆناغەکانی نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی بۆ نەخۆشە بیانییەکان لە ئێراندا چۆنە؟

– بەر لە هەموو شت دەبێ لە ڕێگەی فۆرمی داواکردنی پێوەندی(لینک) بە شێوەی تەواو خۆڕایی، پێوەندی بە ڕاوێژکارەکانمانەوە بکەن و پاشان بەڵگەنامە پزیشکییەکانی پێوەندیدار بە کێشەکانی ئەرتۆپێدیمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی فۆرمەکەوە(لینک). ئەنجا چاوەڕێی وەڵامی پزیشک و ڕاوێژکارەکانمان بکەن تا وەڵامتان دەدەنەوە. پاشان ڕاوێژکارەکانمان سەرجەمی قۆناغەکان و تێچوونەکان دەخەمڵێنن و بە شێوەیەکی شەفاف و بێگەرد بۆتان ڕوون دەکەنەوە.

نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی لە ئێراندا پێشینەیەکی چەن هەزار ساڵەی هەیە و بەڵگەشمان بۆ ئەمە، ئەو ئێسک و پرووسکانەن کە دۆزراونەتەوە و ئاسەواری چارەسەریان پێوە دیارە. لەوانە کاسەسەری چارەسەرکراو و ئێسکی دەست و قاچ کە دیارە چارەسەری ئەرتۆپێدییان بۆ کراوە و ئەمڕۆکەش لە مۆزەخانەکاندا هەڵگیراون. ئەمانە گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن کە ئێرانییەکان لە کۆنەوە ئێسکیی شکاو یان تێکچوویان چاک کردۆتەوە و لەم بوارەدا کارامەیی و لێزانیی خۆیانیان سەلماندووە.

هەر لە کۆنەوە پزیشکانی ئێرانی لەوانە زەکەریای ڕازی و ئیبن سینا توانای چارەسەری ئەرتۆپێدییان هەبووە لەوانە چاککردنەوەی شکان و تێکچوونی دەمارەکان و… ئەمەش لە کتێبەکانیاندا بە وردیی و چڕیی باسیان لێوە کراوە و ڕوون کراوەتەوە.

لە ساڵی 1950دا گروپێک لە پزیشکانی ئێرانی بۆ تەواوکردنی خولەکانی فێربوونی نەشتەگەریی ئەرتۆپێدی چوونەتە ئەمریکا و ئەوروپا و دوای گەڕانەوەیان بۆ ئێران وەرزێکی نوێی بواری ئەرتۆپێدی لە ئێراندا دەستی پێکرد. نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی لەوەبەدوا وەک لقێکی سەربەخۆ ناسرا. لە ساڵی 1970دا یەکەم نەخۆشخانەی ئەرتۆپێدی ئێران بە ناوی شەفا یەحیاییان لە شاری تاران بنیات نرا.

نەشەرگەرانی ئێرانیی لە ماوەی جەنگی نێوان ئێران و ئێراقدا بە هۆی خەسارە زۆرەکان خەڵک و سەربازەکانیەوە بە هۆی جەنگەوە، هەروەها ڕێژەی بەرزی نەشتەگەرییەکانی ئەتۆپێدی، توانییان ئەزموونێکی ئێجگار زۆر بەدەست بهێنن.

لە ئێستادا ئەرتۆپێدی یەکێک لەو بوارانەیە کە ئێران زیاترین پێشکەوتنی تێدا مسۆگەر کردووە و لەم بوارەدا شان لە شانی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا و ژاپۆن دەدات. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوە کە کوالێتی نەشتەرگەرییەکانی ئەتۆپێدی لە ئێراندا زۆر بەرز بێت و هەروەها تێچوونەکانی نەشتەرگەریی زۆر لە خوارە و نرخەکان گونجاون. ئەمانە هەمووی بۆتە هۆی گەشتی پزیشکی زۆر لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری دنیاشەوە بۆ ئێران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری ئەرتۆپێدی.

ئێران بۆ هۆی ئەو نموونانەی لەسەرەوە باسمان کردن، هەروەها پێشکەوتنگەلی بەرچاو و داهێنانی پزیشکانی نەشتەرگەریی و ئەرتۆپێدییەوە لەم ساڵانەی دواییدا کەوتۆتە لیستی چەند وڵاتێکەوە کە گەورەترین وڵاتانن لەو بوارەدا. هەموو ئەم هۆکارانەش ئێرانیام کردووە بە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ گەشتیارانی پزیشکی بیانی. چەند هۆکاری دیکەی وەک:

  • باشترین پزیشکانی پلە یەکی ئەرتۆپێدی لە ئاستی دنیادا
  • تێچوونی کەم و نرخی گونجاو
  • ناوەند و نەخۆشخانەگەلی باش و تەیار بە ئامێر و کەرەستەی باش
  • میواندۆستی و ڕووخۆشیی ئێرانییەکان و هەروەها فەرمانبەرانی ئێرانی
  • ماوەی کەمی چاوەڕێکردن بۆ وەرگرتنی چارەسەر و…

 

نرخی نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی لە ئێراندا بەستراوەتەوە بە جۆری چارەسەر و ئەو پاکێجەی گەشتەکەمان کە ئێوە هەڵیدەبژێرن. بەڵام بە دڵنیاییەوە گونجاوترین نرختان دەست دەکەوێت و ئەوەندە زۆر لەسەرتان ناکەوێت. ڕاوێژکارەکانمان ئەوەی پێویست بێت بە مەبەستی گەشتی پزیشکی ئەنجامی بدەن، بۆتانی ڕوون دەکەنەوە. بۆ نموونە تێچووی گۆڕینی ئەژنۆ لە ئێراندا تەنها 2800 دۆلارە.

لە ئێستادا لقی پزیشکیی ئەرتۆپێدی لە ئێراندا زۆر ئاوڕی لێ دراوەتەوە و بەهەند وەرگیراوە. نەشتەرکەران و ئەندازیارانی پزیشکیی ئێرانیی هەندێک میتۆد و ئامێریان داهێناوە کە بە ئاسانیی هەموو جۆرە کێشەیەکی ئێسکەپەیکەر و بڕبڕەی پشت چارەسەر دەکەن. لەوانە:

  • نەشتەرگەریی ئارترۆسکۆپی
  • نەشتەرگەریی ئارامی بڕبڕەی پشت
  • نەشتەرگەریی پشت بە لێزەر و…

بە گوێرەی وتەکانی دکتۆر مورتەزەوی، سکرتێری کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی ئەرتۆپێدی ئێران، ساڵانە نزیکەی 49500 نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە لە ئێراندا ئەنجام دەدرێت. لەوانە:

  • شێوازەکانی گۆڕینی جومگە(گۆڕینی ئەژنۆ، گۆڕینی جومگەی ڕان و…)
  • نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشت(لامینگتۆمی، مایکرۆدیسکتۆمی و فیوژنی نەریتی بڕبڕەی پشت)
  • دێبریدمان
  • لکاندنەوەی ئێسک
  • نۆژەنکردنەوەی ڕیباتی خەلفی(PCL)
  • نۆژەنکردنەوەی ڕیباتی قەوامی(ACL)
  • نۆژەنکردنەوەی مینیسک
  • نەشتەرگەریی بۆنیۆن
  • ستیۆتۆمی
  • نەشتەرگەریی ڕۆتاتۆرکاف
  • سەقامگیرکردنی ناوەی ئێسکەکان(لەوانە شکانی ئێسکی ڕان)
  • کردنەوەی تۆنێلی کارپاڵ
  • نەشتەرگەریی شکانی دەرچەپ ڕەحەم

پسپڕۆانی ئێرانی لەم ساڵانەی دواییدا سیستمێکی مۆدێلی سێ ڕەهەندییان چێ کردووە کە  دەتوانێت مۆدێلێکی سێ ڕەهەندی ئێسک یان جومگەیەکی شکاو دروست بکات و نەشتەرگەرەکان بە یارمەتی ئەو مۆدێلە هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەریی هاوشێوەسازیی دەکەن و ئەنجامی دەدەن. ئەم سیستمە یەکەمجارە لە رؤژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە دیزاین کراوە و پزیشکەکان بە یارمەتی ئەمە دەتوانن بە وردەکاریی زیاترەوە باشترین نەشتەرگەریی ئەرتۆپێدی ئەنجام بدەن و سەرکەوتنی ئێجگار باشی بەدەست هێناوە.

بە وتەی دکتۆر مەهدیپوور کە نەشتەرگەرێکی ئێرانییە، ئەم تەکنۆلۆژیایە هەروەها یارمەتی نەشتەرگەران دەدات کە لە کاتی ئاڵۆزترین نەشتەرگەرییەکانی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ، ئیمپڵانتە دەسکردەکان لە گونجاوترین شوێنی خۆیاندا دابنێن.

بەڕێزشت کە بە دوای چارەسەر و وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستیدایت، دەتوانیت بۆ زانینی نرخەکانی خزمەتگوزاریی ئەرتۆپێدی، داواکەی خۆت لە ڕێگەی فۆڕمی داواکردنی پێوەندی، بە شێوەی تەواو خۆڕایی و هەوەها ڕێگەکانی دیکەی وەک چاتی وەتس ئەپ و… بۆمان بنێریت.

هەروەها بۆ بەراوردکردنی نرخەکانی خزمەتگوزاریی ئەرتۆپێدی لە ئێران و وڵاتانی دیکە چاو بەم خشتەیەدا compare prise (لینک) بخشێنیت.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment