HEALTH SEEKERS

پزیشکیی ددان

 

ئەم وتارە لەبەر دەستتانە، لە لایەن تیمی نووسەرانی vaj medavelەوە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئێوە ئامادە کراوە کە بە تەمان سەردانی ئێران بکەن بە مەبەستی کاری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر. تکایە لە درێژەی وتارەکەدا هەر پرسیار یان سەرنجکێتان لەلا دروست بوو، یان بۆ وەرگرتنی نرخەکان لە بەشی داواکردنی ڕاوێژکار(لینک) بە شێوەی تەواو خۆڕایی، پرسیار و سەرنجەکانتان بخەنە ڕوو.

خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ددان لە ئێران بە شێوەیەکە کە ئەو توانایەمان بۆ دەڕەخسێنیت کە باشترین و فرەچەشنترین و نوێترین پاکێجەکانی گەشت(لینک) بۆ ئێوە دەخەینە بەردەستتان. چوونکە لە ماوەی وەرگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانمان، دەتوانن هەندێ کاروباری دیکەی وەک گەشت و گەڕان، بازاڕکردن، کڕینی دیاریی، کات بەسەربردن و…ئەزموون بکەن. ئێمە چەندێن پاکێجی جۆراوجۆرمان لە بەشی special offers(لینک) داناوە کە دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان هەر کامەیان هەڵبژێرن و گەشتێکی پزیشکیی پڕ دەسکەوتتان لە ئێرادا هەبێت.

خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بواری ددان لە ئێران لە ساڵێ 1951ەوە لە زانکۆی ددانی تاران دەستی پێ کردووە. پێش ئەم ساڵانە پزیشکانی بیانی دانیشتووی ئێران ئەم کارانەیان ئەنجام دەدا ئەویش بە شێوەی نەریتی(تەقلیدی) و بە نرخێکێ ئێجگار بەرز. دیارە هەر لە کۆنەوە گەلێک پزیشکی ئێرانیی لەوانە زەکەریا ڕازی و ئیبن سینا و… بە پشتبەستن بە ئاوەز و توانای خۆیان و دەرمانی نەریتیی، هەندێک کتێبیان لە بواری تەندروستیی دەم و ددان نووسیوە و لەسەر بنەمای هەر ئەو کتێبانە، گەلێک خزمەتی بەنرخیان بە ئێرانییەکان و تەنانەت گەشیارەکانی وڵاتانی دیکە پێشکەش کردووە.

ئەم لقە گرینگەی بواری پزیشکیی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا گەلێک هەوراز و نشێوی بە خۆیەوە بینیوە هەتا گەیشتۆتە ئەمڕۆ. گەشەسەندن و دامەزراندنی کۆلێژگەلی بواری ددان لە تاران و سەرتاسەری ئێران و هەروەها فێرکردن و پێگەیاندنی سەدان پزیشکی ددان، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ئەن ڕەوتە.

ئەمڕۆکە ژمارەی زۆری دەرچووانی بواری ددان، کەشێکی گونجاوی بۆ کێبڕکێ(مونافسە) لە بازاردا هێناوەتە ئاراوە و چەندین بواری پسپۆڕیی وەک پزیشکیی دانی منداڵان، ئەرتۆدێنسی، جوانکاریی، وە هەموو جۆرەکانی چارەسەری ڕەگی ددان و چاندنی ددان و… هێناوەتە ئاراوە.

دیارە ئەندازیاریی پزیشکیی و کۆمپانیاکانی پشتئەستوور بە زانست لە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا هاوشانی زانستی پزیشکیی ددان ڕێگایان بڕیوە. گەلێک ئامێر و کەرەستە و کەرەستەی خاوی کوالێتی بەرزیان بەرهەم هێناوە کە دەتوانن ڕکەبەرایەتی براندە ناودارە جیهانییەکانی بکەن. ئەمەش خۆی یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونی نرخەکانی چارەسەرکردەنەکانی پێوەندیدار بە ددانەوە لە وڵاتی ئێراندا.

دیارە ئەندازیاریی پزیشکیی و کۆمپانیاکانی پشتئەستوور بە زانست لە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا هاوشانی زانستی پزیشکیی ددان ڕێگایان بڕیوە. گەلێک ئامێر و کەرەستە و کەرەستەی خاوی کوالێتی بەرزیان بەرهەم هێناوە کە دەتوانن ڕکەبەرایەتی براندە ناودارە جیهانییەکانی بکەن. ئەمەش خۆی یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونی نرخەکانی چارەسەرکردەنەکانی پێوەندیدار بە ددانەوە لە وڵاتی ئێراندا.

ئێران یەکێکە لە هەرزانترین وڵاتانی دنیا و، خزمەتگوزراییەکانی بواری ددانیش لەو ڕێسایە بێبەری نییە. ئێوە دەتوانن بە سەردانی بەشی compare prise (لینک) نرخەکانی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەڵسەنگێنن.

لە گەشتە پزیشکییەکەتان بۆ ئێران دەتوانن بەشێکی زۆری پارەکەتان لەچاو وڵاتی خۆتان وەک پاشەکەوت بۆ بمێنێتەوە. تەنانەت بە کەمترین تێچوو بازاڕیکردنیش بکەن و دیاریی جوان و بەنرخیش بکڕن. ئێمە لەم ڕێگایەدا لەگەڵتان دەبین و کەسانی شارەزامان هەیە کە باشترین ڕاوێژکارتان دەبن بۆ بازاڕکردن و هەموو کاروبارەکانی دیکەتان.

تێچوونەکانی بواری ددان لە ئێران بە شێوەی مامناوەند 80% جیاوازیی هەیە لەگەڵ وڵاتانی گەشەسەندوو. ڕێک هەر لەبەر ئەوەشە کە زۆرێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتانی بیانی، بۆ کاروباری پزیشکیی ددان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان واتە ئێران.

بۆ نموونە تێچوونی ئیمپلەنت لە ئێران بە شێوەی مامناوەند 595 دۆلارە. لە کاتێکدا خزمەتگوزاریی هاوشێوە لە وڵاتی ئۆستراڵیا 4000 دۆلارە. ئەڵبەتە ئەم جیاوازیی نرخە لەبەر ئەوە نییە کە کوالێتی کارەکانی ئێمە لە خوارتر بێت بەڵکوو هەندێک هۆکاری هەیە لەوانە جیاوازیی نرخی دراو و پلانەکانی حکوومەت لە بواری تەندروستیی لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری پزیشکی.

Vaj medave گرێبەستی هەیە لەگەڵ مۆدێرنترین کلینیکەکانی ددان کە تەیارن بە باشترین ئامێر و کەرەستەکان ڕۆژی دنیا و هەروەها باشترین تیمی پزیشکان و نەشتەگەرانی بە ئەزموونی ددانی هەیە لەگەڵ بەتواناترین فەرمانبەرانی دڵسۆز و ڕووخۆش.

خەمی هیچتان نەبێت. ئێمە لەگەڵتانین. دڵنیا بن گەشتی پزیشکیی بۆ ئێران باشترین بڕیارتان دەبێت چوونکە لە تەنیشت کارەکانی تایبەت بە پزیشکیی ددان بە کوالێتی بەرز و نرخی گونجاو، هەلی کاتبەسەردن و بازاڕکردن و کڕینی دیاریی و…شتان بۆ دەڕەخسێنین.

دەتوانن بۆ زانینی نرخەکان و هەر پرسیارێکی دیکە، لە ڕێگەی فۆرمی داواکردنی پێوەندیی(لینک) و هەروەها ڕێگەکانی تری پێوەندیی، پێوەندیمان پێوە بکەن تا ڕاوێژکارەکانمان بە زووترین کات وەڵامتان بدەنەوە.

ئێمە سەرجەمی کاروبارەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاریی پزیشکیی ددان دەگرینە ئەستۆ و پلانی بۆ دادەڕێژین و هەموو کات پاکێجی باشتر و داهێنەرانە و ئێکۆنۆمیک دیزاین دەکەین بۆ گەشتیارانی پزیشکیی بیانیی.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment