HEALTH SEEKERS

 

ئەم وتارە لەلایەن تیمی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی Vaj medavel بە تایبەتی بۆ ئێوە ئامادەکراوە کە بە نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنن. لەبەر چەند هۆکارێکی جیاواز، وەکوو پارەیەکی سنوردار و نۆرەی دەرمانی درێژ و نەبوونی پێداویستی پزیشکی گونجاو لە وڵاتی نیشتەجێبوونت، لەوانەیە بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێیت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی خۆت یان ناسیاوەکانت. ئێمە گەشتێکی پزیشکی بۆ ئێرانتان پێ پێشنیار دەکەین. هەر پرسیارێک یا حاڵی نەبوونێک بۆ ئێوە بە خوێندنەوەی ئەم وتارە پێش هات. تکایە لە ڕێگەی فۆرمی داواکاری لەگەڵ ڕاوێژکار (لینک) و بە تەواوی بە خۆڕایی لەگەڵ ئێمە باس بکەن هەتا بە سەبروحەوسەلەوە هەموو پرسیارەکان و داواکاریەکانتان پێش هاتن چاره‌سه‌ر بکرێن.

پێش هەموو شتێک وەرن، با چەند پرسیارێکی دووبارەی خوازیارانی تەندروستی پێشوو بە وەڵامەوە بپشکنین:

*چارەسەری شێرپەنجەی زارکی منداڵدان چۆناوچۆنە؟

– شێرپەنجەی دەرگانەی (زارکی) منداڵدان عادەتەن لە گەشەی نائاسایی خانەکان لە بەشی خوارەوەی منداڵدان کە بە واژەنەوە نووساوە (لەشی ژنانە) دروست دەبێت. HPV یان بالووکەی زاوزێ دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانی خانەکان. و خانەکان لە نۆرماڵەوە بۆ نائاسایی بگۆڕیت، بۆیە خانە نائاساییەکان کۆدەبنەوە و تووموور (گرێ) دروست دەکەن، کە بە دوو شێوازی چارەسەربوو (شێرپەنجەیی نین) و بێچارەسەرین (شێرپەنجەیی). گرێەکانی بێچارەسەری هەر ئەو شێرپەنجەی دەرگانەی منداڵدانن، کە هەڕەشە لە ژیانی ئێوە دەکەن. تکایە ئەگەر پێویستتانە بەڵگەنامەکانی پزیشکی و تاقیکردنەوەکان کە ئەنجامتان داوە، لە ڕێگەی بارکردنی ) upload med docلینک) بۆ شارەزایانی پزیشکی ئێمە بنێرن هەتا زانیاری ورد و هەموو ئەو شتانەی پێویستیتان پێیەتی. سەبارەت بە شێرپەنجەی دەرگانەی منداڵدان پێتان بڵێیین.

❇️ چارەسەری کیمیایی یان چارەسەری بە تیشک لە ئێران چۆنە؟

چارەسەری کیمیایی یان چارەسەری بە تیشک ئەتوانێت زیان بە هەندێ خانەکانی بنەڕەتی بگەیەنێت. بۆ جێگرەوەیی ئەم خانانە لە پەیوەندی مێشکی ئێسک PBSCT) ) یان پەیوەندی خانەکانی بنەڕەتی خوێنی شوێنکاری (BMT) بەکاردێت.

* پەیوەندی مێشک و ئێسک لە ئێران چۆناوچۆن ئەنجام دەدرێت؟

پەیوەندی مێشک و ئێسک لە ئێران بە شێوازەکانی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:

– پەیوەندی ئۆتۆلۆگ: لەم شێوازەدا، خانە بنەڕەتیەکان کە لە خودی نەخۆشەوە وەرگیراوە، بەکاردێت.

– پەیوەندی هاوکات: پەیوەندهایەک لە دوانەی یەکدەستە.

– پەیوەندی ئاڵۆژێنیک: خانەکانی بنەڕەتی لە بەخشەری هاوشێوە کۆدەکرێنەوە، وەک خوشک و برایان یان دایک و باوکان، وە لە حاڵەتێکی دەگمەندا لەلایەن کەسانی ترەوە.

هەڵبەت لە ئێران ئەو تەکنیکانەی سەرەوە لەسەر بارودۆخی جەستەیی و بەرەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی نەخۆش هەڵدەبژێردرێت و بەکاردەگیرێن.

* ئایا چارەسەری شێرپەنجە لەو کەسانی کە تووشبوو بە شەکرەن دەکرێت؟

– شەکرەی جۆری 2 لەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجە دەبن، زۆرترە و بۆیە لەکاتی ئامادەکردنی دەرمان و چارەسەری شێرپەنجە لە کەسانی نەخۆشی شەکرە ڕەنگە مەترسیدار بێت و بێگومان بارودۆخی نەخۆشەکە بە وردی هەڵدەسەنگێندرێت.

* ئایا بۆ لەنفۆمی ناهۆچکین جۆری B لە ئێران شێوازێکی چارەسەری کاریگەر هەیە؟

– بەڵێ بێگومان لە ئێران چارەسەری جۆراوجۆر هەیە. وەکوو چارەسەری کیمیایی، ڕادیۆتراپی، دەرمانەکانی بایۆلۆجیکی، ڕادیۆتراپی بەرگری و … هەروەها چارەسەری لەنفۆم بە خانەکانی بنەڕەتی لە قۆناغی توێژینەوەدایە و هێشتا هیچ چارەسەرێکی پەسەند کراوی بۆ نییە.

* شێوازەکانی بەکارهاتوو بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک لە ئێران کامانەن؟

– چارەسەری شێرپەنجەی مەمک لە ئێران بە مۆدێرنترین ناوەندەکانی ئەنکۆلۆجیدا، هاوئاست لەگەڵ هەموو جیهاندا بەردەستە. بۆ نموونە: لە پەیوەندی لەگەڵ مامۆپلاستی، تیمی نەشتەرگەری لەسەر بنەمای ژمارە و قەبارەی گرێیەکان، ڕێژەی تێوەگلانی گرێی لەنفاوی، مێتاستاتیکی و … وە بە شێوازی گشتی، ئەگەر قەبارەی گرێیەکە گەورە بێت یان شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغی ٣ دا بێت، مامۆپلاستی ئەنجام دەدرێت.

*چۆن بتوانم لە ڕێگای vaj medavel بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە ئێران گەشتی پزیشکی ئەنجام بدەم؟

– خوازیاری تەندروستی بەڕێز، تۆ پێویستە هەموو پێشینە و بەڵگەنامە پزیشکیەکانمان لە ڕێگەی بارکردنی upload med doc  (بەستەر) بۆ بنێریت. تیمی پزیشکیی ئێمە دوای پشکنینی هەموو شتێک، کە لە کۆبۆنەوەیی پزیشکی تایبەت بە ئێوە بەڕێوەچووە. هەموو ئەو شتانەی کە بۆ چارەسەرکردن و گەشتکردنتان بۆ ئێران پێویستە بە تەواوی بە خۆڕایی پێشکەشی ئێوەی دەکات. و دوای بڕیاری کۆتاییتان بۆ گەشتکردنی پزیشکیتان بۆ ئێرانی جوان، پرۆسەی چارەسەرکردنتان لە ڕێگەی ئێمەوە دەستپێدەکات.

چارەسەرکردن لەگەڵ ئێمە لە ئێران زۆر ئاسانتر و جیاوازتر دەبێت. نیگەرانی هیچ شتێک مەبن.

شێرپەنجە نەخۆشییەکە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆکارەکانی وەک گۆڕانی شێوازی ژیان، خۆراک و … زۆر کێشەدار بووە و بەهۆی گرانی و چارەسەرە ئاڵۆز و تایبەتەکانەوە کە پێویستی بە زانستی بەرزتر و ناوەندهایەکی پڕچەک بە نوێترین تەکنەلۆژیای ڕۆژی جیهانەوە هەیە.

واج یارمەتیتان دەدات کە هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە چارەسەر و گەشتی پزیشکی بۆ ئێران بە باشترین شێوە ئەزموون بکەن. دەزانین چارەسەری شێرپەنجە زۆر گرانە بەڵام نە لە ئێران. چارەسەر کردنی شێرپەنجە بە نرخێکی هەرزان دەتوانێت بۆ ئێوە هەڵبژاردنێکی باش بێت.

ئۆنکۆلۆجی لە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە. هەتا ئەو ڕادەیەی کە ئێستا ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە باوترین وڵاتی چارەسەری بۆ شێرپەنجە ناسراوە. ئەم وڵاتە چەندین بنکەی چالاکی خانەکانی بنەڕەتی خوێنسازی هەیە، هەروەها پسپۆڕانی شارەزا و نەخۆشخانەهایەکی تایبەتمەندی لەگەڵ پێشکەوتووترین کەلوپەل و پێداویستییەکانی هێتلینگی هەیە.

تێچووی چارەسەری شێرپەنجە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە چەندین فاکتەری وەک جۆری شێرپەنجە و ڕێژەی پێشکەوتنەکەی، بەڵام بۆ هەڵسەنگاندنی نرخەکان دەتوانیت لە ڕێگەی compare prise (بەستەر) بەراوردی بکەیت. و هەڵبەت لە هەر حاڵێکدا بە ناردنی فۆرمی ئاپلۆدی بەڵگەنامەی پزیشکی (بەستەر) بە ناردنی پەروەندەی پزیشکی نەخۆشە شێرپەنجەکەت دەتوانیت لە تێچوویی نرخی چارەسەر لە ئێران تێبگەیت و بەراوردی بکەیت وە ئەوی لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی وڵاتی نیشتەجێبوونت هەڵسەنگێنیت.

چارەسەرهایەکی جۆراوجۆر بۆ شێرپەنجە بەپێی جۆری و ڕادەی بڵاوبوونەوەی لە ئێران هەیە. وە گرنگترین چارەسەرەکان بریتین لە چارەسەری کیمیایی، بەڵام ڕێگاکانی تر وەکوو:

نەشتەرگەری – ئیمۆنۆتراپی-  چارەسەری مەبەستدار- ڕادیۆتراپی- هۆرمۆن دەرمانی- خانەکانی بنەڕەتی و چارەسەرە تێکەڵەکانی ئەم شێوازانە.

زۆرێک لە ئۆنکۆلۆجیستەکانی ئێران لە ئەمریکا و ئەوروپا خولی ڕاهێنانی تایبەتی خۆیان تێپەڕاندووە. لەساڵی 1977دا کۆمەڵەی ئۆنکۆلۆجیای کلینیکی ئێران (ISCO) دامەزرا.

بەهۆی بەربڵاوی و جۆری جۆراوجۆری نەخۆشی شێرپەنجە ئێمە لێرە ئاماژە بە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە ناکەین. چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زۆر درێژبوونی ئەم وتارە.

ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمی داخوازی  پەیوەندی لەگەڵ پسپۆڕەکانمانەوە (بەستەر) بە تەواوی بە خۆڕایی و هەروەها ڕێگایەکانی تری پەیوەندی کردن، پرسیارەکان و داواکاریەکان لەگەڵ ئێمە باس بکەن.

 

وەڵامێک بنووسە

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Post comment