لە ئێستادا لە ئێران کۆمەڵێک نەخۆشخانە و سەنتەری باش و پۆشتە و پەرداخ هەیە کە بەشی IPD (واتە بەشی نەخۆشانی نێودەوڵەتی) تێدایە و بە شێوەی پسپۆڕانە لە زەمینەی گەشتیاریی تەندروستیدا چالاکن. پزیشکان و ستافی ئەو نەخۆشخانانە شارەزای کەلتوور و زمانە بیانییەکانن و هەر بۆ ئەم مەبەستەش بە شیوەیەکی تایبەت ڕاهێندراون. هەر بۆیە بێگومان بە یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکان و شوێنی مەبەست بۆ گەشتیاریی تەندروستی لە ناوچەکەدا و تەنانەت لە تەواوی دنیا هەژمار دەکرێت.
هەر لە کۆنەوە پزیشکانی ئێرانی وەکوو ئەبوو عەلی سینا سەرقاڵی کاری پزیشکی و ڕزگار کردنی گیانی خەڵک بوون بێ هیچ جیاوازییەک چ ئێرانی بووبێتن چ بیانی. خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێیەوە بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن ڕوویان لە ئێران کردووە. هەروەها پزیشکانی ئێرانی لە بواری زانستی پزیشکیدا کتێبی زۆریان نووسیوە کە تەنانەت لەم سەرەمەشدا وەکوو مەنهەجی زانکۆ لە زانکۆوە بەناوبانگەکانی دینە دەوترێنەوە.
لەم ساڵانەی دواییشدا چەند پزیشک و نەشتەرگەری ئێرانی بوون بە خاوەنی عینوان و ناوبانگی باش لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە پڕۆفیسور سەمیعی وەکوو باشترین پزیشکی پسپۆڕ و نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان لە دنیادا.
لەبیرمە لە یەکێک لە گەشتە بەکۆمەڵەکان کە بە هۆی بەڕێوە چوونی پیشانگایەک لە وڵاتی عەمان بوومان، یەکێک لە گەشتیاران تووشی سک ئێشەیەکی توند بوو، پزیشکی ئێرانیی ناو گرووپە گەشتیارییەکە بە تەواریی نەخۆشخانەی مەسقەتی ڕاگەیاندبوو کە لەوانەیە هۆکاری سکئێشەکە هەوکردن و تەقینی ڕیخۆڵەکوێرە بێت. لەو پەڕی ناباوەڕییەوە و بێ هیچ پشکنینێک نەخۆشەکەیان برد بۆ ژووری نەشتەرگەری و نەشتەرگەری ڕیخۆڵە کوێرەیان بۆ ئەنجام دا. کاتێ کە لیدەرە ئێرانییەکە و ئەو کەسەی لەگەڵی بوو بەرانبەر بەم کارە ناڕەزاییان دەربڕی بوو کە بۆچی بێ هیچ پشکنینێک ئەو نەشتەرەگەرییەتان کردووە، پزیشکە عەمانییەکە لە وڵامدا وتبووی: هەرگیز گومانم لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی لە لایەن پزیشکێکی ئێرانییەوە نییە. کەواتە ئێوەش متمانەتان بە پزیشکە ئێرانییەکان بێت.
لەم ساڵانەی دواییشدا لەگەڵ گۆڕانکاریی تەندروستیخوازی حکومەتی ئێران، زانستی پزیشکی لە لقە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە و بە فەراهەم کردنی ژێرخانی شیاو بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی سەردانکەرانی بیانی، بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەنگ و ڕەگەز و وڵات کەشێکی شیاوی بۆ جوانیخوازان و تەندروستیخوازانی سەرانسەری دنیا دابین کردووە.
هەڵبەت نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە خودی پڕۆسەی چارەسەر کردن، پڕۆسەیەکی دژوار و تاقەتپڕووکێنە (بە واتەیەک بۆ ئەو کەسانەی وا ئاگایان لە نەخۆشەکەیە و پەرستاری لێ دەکەن، زۆر قورسترە). بەڵام ئەم پڕۆسەیە لە شوێنێکدا وا هەڵگری ئەم تایبەتمەندییانەیە واتە پزیشکی پسپۆڕ و شارەزا، ژێرخانی دەرمانیی شایستە، کەلتووری گەشتیاردۆست و میواندۆست، هەروەها تێچووی چارەسەر کردنی هەرزان (بە هۆی جیاوازیی دراو) زۆر زۆر ئاسانترە. چونکە هەوڵ دراوە تا ئەو شوێنە بکرێت لە خەمەکانتان کەم بکرێتەوە. دەتوانین بەو پەڕی دڵنیاییەوە بڵێین کە “ئێران باشترین شوێنە بۆ نەشتەرگەری.”
VAJ medavel بە فەراهەم کردنی کەشێکی گونجا و ئاسان کردنی پڕۆسەکە لە ڕیگەی واژووکردنی گرێبەستی تایبەت لەگەڵ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانەوە و هەبوونی ڕیزبەندێک لە باشترین پزیشکان لە بوارە جیاجیاکانی بەشی جوانکاری و دەرمان و خزمەتگوزاری گارانتی و دڵنیایی و …هتد هەمیشە لەگەڵ ئێوەدایە و ئێوە بە خەیاڵێکی ئاسوودە و دڵنیایی و ئەو پاڵنەرەی بە هۆی ئەو شتانەوە لە ئێوەدا دروست بووە بە زووترین کات دەگەن بە تەندروستی یان ئەو جوانییەی بۆ خۆتان لەبەرچاوتان گرتووە.
ئێوە دەتوانن بە پڕکردنەوەی فۆڕمی داخوازیی ڕاوێژی خۆڕایی (لینک بۆ فۆڕمەکە) پرسیار و داخوازییەکانی خۆتان بە ئێمە ڕابگەینن تاکوو بە زووترین کات وڵامیان بدەینەوە. هەروەها نرخی خزمەتگوزارییەکانتان (لینک بۆ بەراوردی نرخەکان) پێ ڕادەگەیەنین کە بە پێ جۆری دەرمان و ئەو خزمەتگوزارییانەی مەبەستتانە، دەگۆڕێن. بەڵام هیچ خەمتان نەبێت ڕاوێژکارانی VAJ medavel باشترین و گونجاوترین ئۆڤەرتان پێ پێشنیار دەکەن.
تەنانەت پاش پڕۆسەی چارەسەر وەرگرتن لە ئێران و گەڕانەوەتان بۆ وڵاتی خۆتان، ئێمە هەر لە حاڵی ئێوە دەپرسین و تا چارەسەریی کۆتایی وەکوو هاوڕێ و بنەماڵەی خۆمان سەیرتان دەکەین. چونکە ئێمە بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی خۆمان پێویستمان بە پشتگیری و ڕەزامەندیی ئێوە هەیە.
هەر بۆیە بەڕای من هەر لە ئێستاوە جانتاکانتان هەڵبگرن و خۆتان بۆ گەشتکردن بەرەو وڵاتی بەشکۆی ئێران تەیار بکەن.