ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک دەتانەوێت گۆڕانکارییەک یان چاکسازییەک بە سەر ڕوخسار یان لەشولاری خۆتاندا بهێنن (تەجمیلی لووت، چاندنی قژ، لاوازبوون و …هتد) و بە نیازی گەشتێکی پزیشکی بۆ ئێرانن، دەبێ پێرۆزباییتان لێ بکەین چونکە ئێوە زۆر بەشانسن.
چونکە ئێمە ئێران بە بەهەشتی جوانیخوازانی دنیا دەزانین. دەپرسن بۆچی؟
وڵام: لەبەر چوار هۆکاری سەرەکی
بە شایەتیی سەدان گەشتی جوانکاری لە لایەن ئەو کەسانەوە وا لە وڵاتانی دراوسێ، ئەوروپا، ڕووسیا، ئەمریکا و… هتد متمانەیان بە ئێمە کردووە. یەکەمین هۆکاری ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ پزیشکان و پسپۆڕانی نەشتەرگەریی بەئەزموون لە بوارە جیاجیاکانی نەشتەرگەریی جوانکاریی ڕوخسار و لەشولار کە بە کەڵکووەرگرتن لە مودێڕنترین ئامێرەکانی ڕۆژی دنیا، نوێترین شیوازە زانستییەکانی دنیایان تێکەڵ بە هونەر و داهێنان کردووە تاکوو ئێران بکەن بە بەهەشتێک بۆ هەموو جوانیخوازانی دنیا.
تێبینی: هەڵبەت کۆمەڵیک کەس ناوی پایتەختی نەشتەرگەریی جوانکارییان لە ئێران ناوە، کە ئەوەش ڕاستە بەڵام لەنێوان پایتەخت و بەهەشتدا جیاوازییەکی زۆر هەیە. ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی سەرنج و دەربڕینی هەستی جیاجیای گەشتیارانی تەندروستیی Vaj medavel کە بۆ دەستخستنی جوانی و شکۆ سەردانی ئێرانیان کردووە، بە باشی ئەم بابەتە ببینن. (لینک بۆ سەرنجی کڕیاران)
دووهەمین هۆکارێک کە ئێمە ئێران بە بەهەشتی جوانیخوزانی دنیا دەزانین، تێچووی کەم و گونجاوی ئوڤەرەکانی ئێمەیە (لینک بۆ خشتەی نرخەکان) بە هۆی جیاوازیی زۆری دراوی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر. بە هۆی سیاسەتە ئابوورییە نوێیەکانی حکومەت، ئەم هەلە بۆ جوانیخوازانی وڵاتانی تر دەڕەخسێنێت تاکوو هەندێ جار جیاوازیی نرخی چەند قات خوارتر ئەزموون بکەن و ئێوە دەتوانن بە پاشماوەی پارەکەتان کەرستە و دیاریی بەنرخی ئێرانی وەکوو فەڕشی ئێرانی، زەعفەران، فستەق، خاویار و …هتد ببەنەوە بۆ وڵاتی خۆتان.
سێهەمین هۆکار، ماوەی کەمی چاوەڕوانیکردن بۆ چارەسەر و سەنتەرە دەرمانییە پۆشتەپەرداخ و لوکسەکانە.
چوارەمین هۆکار، ڕۆحیەی میواندۆستی و گەشتیاردۆستیی خەڵکی ئێرانە (لینک)
ئێستا بە ڕای ئێوە ئایا ئێران بەهەشتی جوانیخوازنی دنیا نییە؟؟؟
ئێوە دەتوانن فۆڕمی داواکاریی پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕاوێژکار (لینک) پڕ بکەنەوە تاکوو بە زووترین کات پەیوەندیتان پێوە بکەین و ڕێنوێنیی پێویستتان پێشکەش بکەین و بە پشوودرێژییەوە وڵامی پرسیارەکانتان بدەینەوە.
به امید دیدار شما دوست عزیزمان در ایران باشکوه و خلق تجربه ای متفاوت برای شما .
بە نیازی دیداری ئێوە دۆستی ئازیزمان لە ئێرانی بەشکۆدا و ئافراندنی ئەزموونێکی جیاواز بۆ ئێوە.