کاتێک بۆ یەکەمجار ڕۆمانی کیمیاگەر لە نووسینی پاولۆ کۆیلۆم بینی(لینکی نوسخەی سەرەکیی کتێبەکە لە ماڵپەڕی ئەمازۆن) دەقی نووسراوی سەر بەرگی کتێبەکە زۆر سەرنجی ڕاکێشام: “بەدیهێنانی ئەفسانەی تاکەکەسیی، تاکە ئەرکی مرۆڤەکانە”. هەموو شتێک هەر یەک شتە و، کاتێک هیوای شتێکت لە مێشکدایە، سەرپاکی گەردوون هاوکاریت دەکات بۆ بەدیهاتنی ئەو هیوایەی تۆ.
دەسبەجێ دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکە و کاتێک گەیشتمە دێڕی ١٩ی لاپەڕەی سێیەم و وەرزی دووەم، ڕستەیەکی ئێجگار سەرنجڕاکێشم بینی و زۆر کاری تێکردم: “پێنجەمین ئەرکی هەموو تاکێکی موسڵمان گەشت و سەفەرە و، ئێمە دەبێ لانیکەم بۆ یەک جاریش بووبێت سەردانێکی شاری پیرۆزی مەککە بکەین”.
بەڵێ زۆر لە جێی خۆیدا دەبوو ئەگەر گەشتمان بە جۆرە ئەرکێک زانیبایە بۆ دۆزینەوەی خۆمان و هیواکانمان. هەموو شتێک لەگەڵ ئەم لۆژیکەدا دێتەوە. بە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە ڕەوتی ژیان و پیشەی من کە پێوەندیی بە پزیشکی و گەشتیارییەوە هەبوو، بە تەواوەتی گۆڕا.
وەک هاوڕێیەک پێشنیاز دەکەم ئەم ڕۆمانە بەنرخە بخوێننەوە و تەنانەت ئەگەر پێشتریش خوێندووتانەتەوە جارێکی تریش بە وردیی بیخوێننەوە و لە هەموو ڕستەکانی ورد ببنەوە.
تۆ کە ئێستا خەریکیت ئەم وتارە دەخوێنیتەوە، لەوانەیە بیر لە گەشتێکی چارەسەری پزیشکیی دەکەیتەوە بۆ ئێران و، لە کاتی گەڕان بە ناو ماڵپەڕی medavel گەیشتوویتەتە ئێرە. هیوادارم وتار و بابەتەکانی ئێمە بتوانن واتان لێ بکەن بۆ کاری جوانکاریی یاخود تەندروستی و پزیشکی، بڕیاری خۆتان بدەن و ئێمەش بتوانین بە شانازییەوە میوانداریتان بکەین.
مرۆڤ لە کاتی گەشتەکانیدا بە گوێرەی ئامانجەکانی خۆی، حەزی لە فێربوون و گەڕانە بە دوای شتە نوێ و جیاوازەکاندا. لەوانە: سەیران و خۆش ڕابواردن و کڕین و هێنانەوەی دیاریی و لە هەمووشیان گرینگتر جوانیی و تەندروستیی.
ستارت ئەپی vajmedavel کە بە شێوەی پسپۆڕیی خۆی لە بواری گەشتیاریی جوانکاریی لە ئێراندا دەبینێتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەو شتانەی کە باسمان کرد، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ کە گەشتێکی ڕێکوپێک و لەبار و پڕ ئاسایش کە مەبەستی کۆتایی تەندروستیی و جوانییە، بە گوێرەی نیاز و خواستی ئێوە، ئەم هەلەتان بۆ دەڕەخسێنێت کە “ئەفسانەی تاکەکەسیی” خۆتان بەدیی بێنن. بێگومان کاتێک هیوایەتی شتێکتان لە دڵدایە، هەموو گەردوون دەست دەخەنە دەست یەکتری بۆ بەدیهاتنی ئەو هیوایەتە.
تیمی ئێمە چەندین کەسی پسپۆڕ و شارەزای هەیە و بەردەوام هەوڵ دەدات ئەرکی سەرەکیی خۆی ڕاپەڕێنێت کە هەمان خزمەتگوزارییە لە بواری گەشتی تایبەت بە تەندروستیی و جوانیی. هەوڵیش دەدەین لە گەشتی ئێراندا جوانترین کەشتان بۆ بڕەخسێنین. ئێوە تەنها چەند هەنگاوێک لێمانەوە دوورن. بە پڕ کردنەوەی فۆڕمی داواکاریی پێوەندیی(لینک) یان پێشنیازی گەشتی تایبەت(لینکی تیلور مید) ڕێگەمان پێ بدەن لەم گەشتەدا هاوڕێ و یاوەرتان بین.
وەرن با کیمیاگەری ئەفسانە تاکەکەسییەکانی خۆمان بین.