پێش هەموو شتێک ڕێگەم بدەن بیرەوەرییەکتان بۆ بگێڕمەوە:
ڕۆژێک هاوڕێیەکی ئێرانیی من بە نێوی سارا، کە لە یەکێک لە وڵاتانی سکاندیناڤیا دەژیت تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی دوێنەی دایکی لە ئێرانەوە و لە ڕێگەی واتس ئەپەوە پێوەندی پێوە کردووە و چونکە پێوەندییەکە لە کاتە ئاساییەکاندا نەبووە، دیارە هەر بەم بۆنەوە لەسەر حاڵی دایکی نیگەران بووە و بۆیە بە سترێس و دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە وەڵامی دایکی داوەتەوە.
سارا گوتی: بە خۆشحاڵییەوە دایکم باش بوو. دایکم بە هەمان دەنگی نەرم و پڕاوپڕ لە میهری هەمیشەی خۆیەوە گوتی لە مەترۆی تاراندایە و بۆتە هاوسەفەری ژن و مێردێکی ئەمریکی (کە گوایە بە شێوەی هیچهایکەری سەفەریان کردۆتە ئێران). و دەیەویست من بە زمانی ئینگلیزی پێیان بڵێم کە ئەگەر شتێکیان پێویستە تا دایکم بە خۆڕایی بۆیان دابین بکات و لە درێژەدا گوتی: “هیچ نەبێ ئەمانە ئێستا میوانی ئەم وڵاتەی ئێمەن.”
سارا لە درێژەدا گوتی: کاتێک کە من ئەم شتەم بە گەشتیارە ئەمریکییەکان گوت، بە زەوق و سەرسووڕمانەوە سوپاسی میوانداریی و مرۆڤدۆستیی دایکمیان کرد و گوتیان ئەڵبەت لەو ماوەیەدا کە لە ئێران ماونەتەوە ئەم کەلتوورەی خەڵکی ئێران هەستی ئەمنییەت و شادی پێبەخشیون و وتیان کە هیچیان پێویست نییە و وتووێژی ئێمە پاش هیوای سەرکەوتن خواستن بۆیان کۆتایی پێ هات.
ڕەنگە تا ئێرە بۆتان دەرکەوتبێ کە مەبەستم کام هێمای ئێرانییە.
بەڵێ، “میوانداری” هێمای شاراوەی گەشتیاریی ئێرانە. ئەڵبەت هێمای بەرچاوی ئێرانیش کە باڵندەی هومایە (باڵندەی ئەفسانەیی تایبەتی کەلتووری نیشتمانی ئێران) و لەگەڵ دەستەواژەکانی “ئێرانی شکۆدار” و “ئەزموونێکی جیاواز” لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەی سەرەکی ماڵپەڕی ئێمە (VAJMEDAVEL.COM) دانراوە و بە دروستی نیشانە و مۆری پشتڕاستکردنەوەی ئەم هێمایەی گەشتیاریی ئێرانە.
هوما (قەقنەز) باڵندەیەکی ئەفسانەییە کە بەردەوام لە درێژەی مێژوو و چیرۆکە ئێرانییەکاندا هێمای فریاکەوتن و یارمەتیدان بووە بە مرۆڤە ئاکاردروست و غەریب و پشتیوانانی دادپەروەری؛ و داڵدە و پەنایان بووە بۆ چارەسەرکردن و بەرەنگاربوونەوەی کێشە و گرفتەکانی ڕۆژگار.
لە “هێمای بەرچاوی هومادا” (لینک) کلکی حەوت پەڕی درێژ دەبینرێ، کە ئاماژەیە بۆ ژمارەی 7 کە لە نێو هەموو نەتەوەکاندا ژمارەیەکی پیرۆزە و ڕەنگی شین و شینی ئاسمانی کە هەستی ئەمنییەت و ئاسوودەیی و وزەی ئەرێنی ڕاگوێز دەکات. ئێمەیش بە شانازییەوە بڕیارمان داوە لۆگۆ و ڕەنگی ڕێکخراوەی vaj medavel لەو ڕەنگەوە وەرگرین.
وه لێرەدا شیاوی ئاماژەیە کە بڵێم بەداخەوە لە هەندێ لە پڕوپاگەندە میدیاییەکانی دەرەوەی سنوورەوە، کۆمەڵێک پێشتر هەوڵیان داوە ئەم وڵاتە وەک وڵاتێکی نائەمن پیشان بدەن و دەستیان داوەتە پڕوپاگەندە لە دژی کەلتووری دەوڵەمەندی ئێران (ئێستا ناچینە سەر هۆکارەکانی ئەم بابەتە). بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ و بەهۆی هەبوونی ماڵپەڕی وەک ترێپ ئەدوایزێر و کۆچ سێڕفین (لینک) کە گەشتیاران لەو ماڵپەڕانەدا ئازادانە بیروڕای خۆیان دەردەبڕن، دەتوانن هەستی ڕەزایەت و خۆشحاڵی گەشتیاران پاش سەفەر بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران ببینن و بخوێننەوە.
بۆ ئێران کە چەندین ئاسەواری دیار و شاراوەی گەشتیاری لە پێرستی کەلەپووری جیهانیدا هەیە و ڕێکخراوەی یۆنسکۆ بەرپرسی ئەم بەشەیە، دەتوانین هەر یەکە لەو ئاسەوارگەلە وەک هێمای گەشتیاریی ئێران دەستنیشان بکەین. بەڵام چونکە ئێرانییەکان ڕێزێکی زۆریان بەرامبەر کەلتووریی میوانداری و وەرگرتنی گەشتیار هەیە، هێمای میوانداری لە هەموو بەشەکانی گەشتیاری و کەلتووریی “ئێرانی شکۆداردا” بەدی دەکرێت.
کەواتە بێ گومان هێمای گشتیی گەشتیاریی ئێران “میواندارییە”. گەشتیاریی پزیشکیی ئێرانیش هەر ئەم هەلومەرجەی هەیە و بەردەوام لە نەخۆشخانە و کلینیکە تەیارەکان کە بەڵگەنامەی IPD بەشی نێودەوڵەتییان پێدراوە (لینک) ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی گەشتیارانی تەندروستیی دەرەکی بەدی دەکەین.
بە هەڵبژاردنی vaj medavel (فرم درخواست تماس) ئەو شانازییەمان پێ ببەخشن کە بتوانین لە ئێراندا میوانداریتان بکەین. هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کە میراتبەرێکی باش بۆ دابونەریتی باب و باپیرانمان (واتە میوانداری) بین.
وه بە پێشکەشکردنی پەکێجی سەفەری جۆراوجۆری دەرمانی و جوانی، ئەزموونێکی جیاواز و شیرن وەک یادگار بۆ ئێوەی بەڕێز بخولقێنین.
.
[1] https://www.tripadvisor.com/
[2] https://www.couchsurfing.com/